
یاریگا –
ئەستێرە و کاپتنی نه‌سڕ، ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن راهێنه‌ر گۆرانكاری پێكرا توڕه ده‌بێت و یاریگا جێده‌هێلێت ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه.
ئەم ڕووداوە كه‌وته به‌ر لێشاوی رەخنەی میدیاکان و ، زۆرێک لە رۆژنامەنووسان و کەسایەتییە وەرزشییەکان هێرشیان کردە سەر رۆناڵدۆ و به خۆبه‌زلزان و ناپرۆفیشیناڵ ناویان برد.
بۆچی پیۆلی بڕیاریدا ڕۆناڵدۆ دەربهێنێت؟
بڕیارەکەی پیۆلی بۆ گۆڕینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ مه‌به‌ستی لێدان له یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه نەبوو، بەڵکو چەندین هۆکاری لۆژیکی هه‌ن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تیپەکە دەکات و وایكرد راهێنه‌ر بڕیاربدات گۆرانكاری به دۆن بكات.
یەکەم هۆكار ئه‌وه‌یه، سەرەڕای ئەوەی توانای جەستەییهی یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه باشه و تەمەنی 40 ساڵە، به‌ڵام پێویستی به پاراستنی توانای جه‌سته‌یی هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی فشاری زۆری یارییه‌كان، راهێنه‌ر باوه‌ڕی وابوو رۆناڵدۆ له یاریگابێت زۆر سوود له دۆخه‌كه وه‌رناگرێت چونكه یانه‌كه یاریزانێكی به كارتی سور ده‌ركرا، ئه‌مه‌ش واده‌كات تیپه‌كه به‌رگری بكات و كه‌متر تۆپ ده‌گاته رۆناڵدۆ.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
الاسطورة كريستيانو رونالدو غير راضي على التبديل ويغادر إلى غرفة الملابس
pic.twitter.com/5Bv8HtCgLv— عمرو (@bt3) March 14, 2025
هۆکاری دووەم پەیوەندی بە پێشهاتەکانی خودی یارییەکەوە هه‌بوو، دوای ئەوەی نەواف بوشال یاریزانی نەسر بە کارتی سوور دەرکرا، پیۆلی ناچاربوو دەستکارییەکی تاکتیکی بکات بۆ ئەوەی کەمیی ژمارەیی لە هێڵی دواوەدا داپۆشێت.
كارێكی ئاسایی بوو لەبری هێرشبەر یاریزانێکی بەرگری بهێنرێتە ناو یاریگا، تەنانەت ئەگەر ئەو هێرشبەرە رۆناڵدۆش بووایە، بۆ ئەوەی به‌هێزی له هێلی بەرگری مسۆگەر بکات و پارێزگاری له ئه‌نجامه‌كه‌یان بكه‌ن.
هۆکاری سێیەم پەیوەندی بە هۆشیاریی پیۆلی هەیە لە گرنگی رۆناڵدۆ بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال به‌تایبه‌ت لەگەڵ نزیکبوونەوەی پشووی نێودەوڵەتی، راهێنەرەکە دەزانێت دۆن یاریی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتەکەی ده‌كات، به‌هۆی گه‌شت كردن و گه‌ڕانه‌وه یاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یاریزانه‌كه شه‌كه‌ت ده‌بێت.
هه‌روه‌ها خالێكی دیكه ئه‌وه‌یه، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر هیلال دوای پشووی نێوده‌وڵه‌تی، پیۆلی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی توانای رۆناڵدۆ و ئامادەکردنی بە باشترین شێوە بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە چارەنووسسازە.
محمد الشيخ: ما يفعله رونالدو يعتبر “غطرسة” بخروجه من الملعب بعد تبديله.. يبدو أن المدرب أغضب رونالدو 👀#أكشن_مع_وليد #النصر_الخلود
يأتيكم يوميا الـ12:30 صباحا بتوقيت السعودية
يمكنكم متابعة الحلقة مباشرة من خلال هذا الرابطhttps://t.co/WY7W4sIEdo pic.twitter.com/jTjksatB1c— أكشن مع وليد (@ActionMa3Waleed) March 14, 2025
بۆچی رۆناڵدۆ توڕه‌بوو ؟
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توڕەیی ئەستێرە پورتوگالیەکە، خواستی بەدەستهێنانی ژمارە پێوانەییەکانه، رۆناڵدۆ یارییەکه‌ی وەک هەلێکی زێڕین بۆ تۆماركردنی ژماریه‌كی زیاتری گۆڵ سه‌یر ده‌كرد، بۆ ئەوەی هەنگاوێک لە ئامانجەکەی كه گەیشتە به 1000 گۆڵ نزیك ببێته‌وه.
هۆكارێكی دیكه‌ی توڕه‌ی رۆناڵدۆ ئه‌وه‌بوو دۆن کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی گۆڵکاری خولی سعودیە لەم وەرزەدا ده‌كات، ده‌زانێت ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ناوە دیارەکانی وەک کەریم بێنزیمە، ئیڤان تۆنی، مارکۆس لیۆناردۆ، قوڕسه.
رۆناڵدۆ هیوای ئه‌وه بوو ئه‌م یارییه بكاته ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی دیكه بكات و له ركابه‌ره‌كانی دووربكه‌وێته‌وه، بۆیه له گۆرانكارییه‌كه نیگه‌ران و توڕه بوو.
دوای یارییه‌كه رۆناڵدۆ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، جەنگێکی دیکەمان بردەوە و بەردەوامدەبین.
Another battle won. Let’s go, @AlNassrFC 🔥 pic.twitter.com/o9IEkX5pvp
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) March 14, 2025
له كۆتاییدا پرسیارەکە ئه‌وه‌یه، ئایا ئەم هەستە کاریگەری له‌سه‌ر پەیوەندی نێوان یاریزانه‌كه و راهێنەر دەبێت؟ ئایا رۆناڵدۆ دەتوانێت ئەم دۆخە تێپەڕێنێت و لە یارییەکانی داهاتوودا سەرنجی لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانی بێت؟