مانچێستەر یونایتد لە زیانەکانی دارایی سانچۆ دەرباز نەبووە و کێشەی نوێ هاتووەتەپێش
یانە لەندەنییەکە هەڵوێستەکەی لەسەر سانچۆ گۆڕیوە

یاریگا –
لەوانەیە چێڵسی بەهۆی مەترسی سزای داراییەوە، رێگە بە گەڕانەوەی جەیدن سانچۆ بۆ مانچێستەر یونایتد بدات.
سانچۆ بەخواستن بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە چێڵسی کردووە، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد.
بەگوێرەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مان یونایتد، ئەگەر چێڵسی لە پرێمەرلیگی لە خوار پلەی 14م تەواوکرد، ئەوا پێویستە سانچۆ بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند بە هەمیشەیی بگوازێتەوە. ئێستا چێڵسی لە پلەی چوارەمە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە خوار پلەی 14م کۆتایی بە وەرزەکە دەهێنێت، ئەمەش یانە لەندەنییەکە ناچار بە گواستنەوەی هەمیشەیی سانچۆ دەکات.
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، بەهۆی زیانی دارایی زۆرەوە، لەوانەیە چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لەسەر گەڕاندنەوەی سانچۆ رێکبکەون. چێڵسی بەدوای یاریزنای باڵ دەگەڕێت، یەکێک لە ئامانجەکان خێسوس رۆدریگێز، یاریزانی ریال بێتیسە.
هەرچەندە رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لەسەر سانچۆ کراوە، بەڵام لە راپۆرتەکەی دەیلی مەیڵدا هاتووە، تاوەکو ئێستا سانچۆ لەسەر شێوازی پێدانی مووچە و ماوەکەی لەگەڵ چێڵسی رێکنەکەوتووە.
تاوەکو ئێستا مانچێستەر یونایتد لە زیانە داراییەکانی گواستنەوەی سانچۆ بەبڕی 73 ملیۆن پاوەند لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەربازی نەبووە. تەنانەت ئەمساڵیش مان یونایتد بڕی 17 ملیۆن پاوەندی بە دۆرتموند داوە.
تەنیا 16 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی پێنج ساڵەی سانچۆ ماوە، مووچەی هەفتانەی سانچۆ لە مان یونایتد دەگاتە 250 هەزار پاوەند، ئێستا شەیتانە سوورەکان سیاسەتێکی دیکەی دارایی پەیڕەو دەکەن و ئامادەنین مووچەی لەمجۆرە بە هەموو یاریزانێک بدەن.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان مان یونایتد و چێڵسی، مانگانە یونایتد بڕی 100 هەزار پاوەندی مووچەکەی دەدات و چێڵسی 150 هەزار پاوەند.