ئیلیەت گۆڵەکەی پێشکەش بە کێ کرد؟

یاریگا –
هارڤی ئیلیەت، ئەو یاریزانەی کە تاکە گۆڵی لیڤەرپوڵی لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان تۆمارکرد، پێی وایە ئێستا توانیویەتی قەرزەکەی ئەلیسۆن بەیکەر بداتەوە.
شەوی رابردوو لە یاری چوونی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرینس رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە کۆتاییدا لیڤەرپوول توانی بە ئەنجامی 1-0 یارییەکە بباتەوە. تاکە گۆڵی لیڤەرپوول لە یارییەکەدا لە خولەکی 87دا هارڤی ئیلیەت بە ئەسیستی داروین نونێز تۆماریکرد.
ئیلیەت لە کۆتایی یارییەکەدا گوتی:
“ئەلیسۆن باوەڕپێنەکراوە، ئەم یارییە دەرفەتێکی پێدام کە پاداشتی ئەو ئاستە باوەڕپێنەکراوەی بدەمەوە و قەرزەکەی خۆمی بدەمەوە پێبدەم. هیوادارم لەو ئاستە باشەی بەردەوام بێت. هیچ وشەیەک نییە بۆ وەسفکردنی ئەلیسۆن. پاریس سانجێرمان هەلی زۆری دروستکرد، بەهۆی ئەلیسۆنەوە گۆڵەکەمان بە خاوێنی مایەوە. لە کۆتاییدا هەلێکم بۆ درووست بوو پاداشتی تیپەکە بدەمەوە و منیش ئەوەم کرد.
ئیلیەت کە لە لاوانی لیڤەرپوولەوە بۆ تیپی یەکەم سەرخستراوە تاوەکوو ئێست بەشداری 18 یاریی بە درێسی لیڤەرپوول کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە لە چامپیۆنزلیگ.