
یاریگا –
وا دیارە ئەو خوێن و بێهۆشبوونەی هەفتەی رابردوو لە مەشقەکانی ریال مەدرید روویدا، تەنیا لەنێو دیوارەکانی ڤاڵدێبێباس نەمایەوە و گەیشتە پاریس.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی بەرنامەی ئێل چێرێنگیتۆ، یانەی پاریس سان جێرمان بە فەرمی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی فێدریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی شاهانە دەستپێکردووە.
لویز کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سان جێرمان، پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی ڤالڤێردییەوە کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی بێت. کامپۆس بە دیاریکراوی پرسیاری لەو رووداوە کردووە کە لە نێوان ڤالڤێردی و ئۆرێلیەن چوامێنی روویدا کە تێیدا ڤالڤێردی بێهۆش ببوو. پاریسییەکان دەیانەوێت بزانن ئایا ئەو برینە دەروونییانەی لە ژووری خۆگۆڕینی مەدرید دروست بوون، هێندە قووڵن کە ڤالڤێردی ناچار بە رۆیشتن بکەن؟
🚨 EXCLUSIVA @marcosbenito9 🚨
💣 “El PSG se ha puesto en contacto con el entorno de Valverde”.
👉 “No quiere decir que el jugador quiere salir ni que el Madrid le haya comunicado nada al respecto”. pic.twitter.com/ZeCl62NLSk
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 13, 2026
سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە پاریس سان جێرمان پەیامێکی روونی بۆ ڤالڤێردی ناردووە؛ ئەگەر لە هەر ساتێکدا بڕیاری رۆیشتنتدا، دەرگاکانی پاریس بۆ ئەو کراوەن.
ئەمە بەو مانایە نییە کە ڤالڤێردی داوای رۆیشتنی کردووە، یان مەدرید دەیەوێت بیفرۆشێت، بەڵکوو پاریس دەیەوێت بە ڤاڵڤێردی بڵێت ئەگەر لەو هەموو کێشە و ململانێیە بێزار بوو، شوێنێکی ئامادەی بۆ چاوەڕێبێت.



