عێراقگرنگترین

زاخۆ بەهۆی یارییەکی دوو مانگ لەمەوبەری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سزادرا

یاریی داهاتووی بەرامبەر نەفت بەبێ هاندەران دەکات

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ بەهۆی رووداوەکانی یاریی بەرامبەر کارەبا بە ئەنجامدانی یارییەک بەبێ هاندەران و پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزادرا.

لێژنەی تەمبێکاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، دوای ئەوەی خوێندنەوە بۆ راپۆرتی ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یاریی زاخۆ و کارەبا کرا، کە کارەبا ئەو یارییەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە زاخۆی خانەخوێ بردەوە، بڕیارمایانداوە بە سزادانی هاندەرانی زاخۆ بە بێبەشبوونیان لە یارییەکی یانەکەیان، لە یاریی داهاتووی یانەکەیان لە یاریگای خۆیان بێبەش دەبن و یانەکەش بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

زاخۆ لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی کەرخ، دواتر لە گەڕی بیست و چوارەم میوانداریی نەفت دەکات و ئەو یارییەی بەبێ هاندەرانی دەبێت، کە زاخۆ بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

یارییەکەی زاخۆ و کارەبا رۆژی 5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ ئینجا لێژنەی تەمبێکاری لەبارەی رووداوەکانی ئەو یارییە بڕیاریداوە، کە بەگوێرەی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکە، هاندەرانی زاخۆ لە یارییەکە دەبەی ئاو و بەردیان لە یاریزانانی کارەبا و ناوبژیوانان گرتووە و دوای یارییەکەش بەشێک لە هاندەران پەلاماری ژووری ڤار و ئامێرەکانی گواستنەوەی پەخشی یارییەکەیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button