
یاریگا –
ئیمانوێل ئالگواسیل، راهێنەری ریال سۆسیداد بە توندی وەڵامی کەناڵی ریال مەدریدی دایەوە، سەرەڕای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا.
لە گەڕی 26ی لالیگا، بارسێلۆنا 4-0 لە سۆسیدادی بردەوە و بە تەنیا لە پێشەنگایەتی ریزبەندی مایەوە.
یارییەکەی شەوی رابردوو، ئارتیز ئێلوستۆندۆ، یاریزانی ریال سۆسیداد بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەمەش دۆخێکی پڕ مشتومڕی لە سۆشیاڵ میدیا دروستکرد.
🟥 طرد مباشر على إيلوستوندو
✍️💬 برأيك، هل كان قرار الحكم صحيحاً؟#برشلونة_ريال_سوسييداد | #الدوري_الاسباني #LaLiga pic.twitter.com/gM686ILp6S
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) March 2, 2025
هاندەران و بەشێک لە پلاتفۆڕمە سێبەرەکانی یانەکە هەڵمەتێکی فراوانیان لە پلاتفۆڕمی ئێکس لە دژی ئالێخاندرۆ گۆنزالێز، ناوبژیوانی یارییەکە دروستکرد و حاڵەتی کارتە سوورەکەی بە ستەم لە دژی یانەکەی باسک وەسفکرد.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ لە راپۆرتی یارییەکەدا نووسیویەتی
جارێکی دیکە لە دوای کارتە سوورەکە و بردنەوەی بارسێلۆنا، دەنگەکان لە مەدرید بەرزبوونەتەوە، هەرچەندە بڕیارەکە روون و دروستبوو، بەڵام راهێنەری سۆسیداد وەڵامێکی باشی دانەوە.
لە دوای یارییەکە، راهێنەری سۆسیداد لەبارەی حاڵەتی کارتە سوورەکە روونیکردەوە
کارتە سوورەکە هەموو شتێکی یارییەکەی گۆڕی، چونکە هیچ شتێک نەما بیکەین و یارییەکە بۆ ئێمە تەواوبوو.
کارتە سوورەکە زۆر روونبوو، هەڵەکە زۆر روونبوو، بارسێلۆنا لە دوای ئەم حاڵەتە، بە ئاسانی یاریزانی ئازادی دەدۆزییەوە، هەوڵی زۆرماندا، بەڵام دۆخەکە زۆر ئەستەم بوو.
🗨️ “Son situaciones que las entrenamos, es totalmente evitable”.
👀 Imanol, muy autocrítico tras la expulsión de Elustondo. pic.twitter.com/8STIVVcskP
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) March 2, 2025
ئەمە شەشەمین بردنەوەی یەک لە دوای یەکی بارسێلۆنا بوو، کۆی خاڵەکانی بۆ 57 بەرزکردەوە. ئێستا بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێ خاڵیش لەگەڵ ریال مەدرید لە پێشەنگایەتییە.