
یاریگا –
یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتێكی هه‌ستیار به‌رامبه‌ر ریال بێست دووچاری شكست بوو ئه‌مه‌ش هه‌لێكی زێرینی به بارسێلۆنا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی به‌رز بكاته‌وه بگه‌رێته‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
ریال مه‌درید له گه‌ڕی 26ـی خولی ئیسپانیا بووه میوانی ریال بێتس یارییه‌كه (2-1) له سوودی ریال بێتس كۆتایی هات.
ریال مەدرید لە مانگی مارس یەکەم یاری خۆی كرد و نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات، خراپی ئه‌نجامه‌كانی مانگی فێبرایه‌ری رابردووی درێژه پێدا، كه له‌و مانگه بە ئیسپانیۆل دۆڕا و لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئۆساسۆنا یەکسان بوو، بەرامبەر جیرۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
🤍🎯 @Brahim #LALIGAHighlights | #LALIGAEASPORTS pic.twitter.com/MrAZnSjewl
— LALIGA (@LaLiga) March 1, 2025
چوار هۆكار بوونه له پشت شكستی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ریال بێتس بوون
1- خراپی ئاستی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس بەرامبەر بێتیس
هۆکاری سەرەکی دۆڕانی ریال مەدرید بەرامبەر ریال بیتیس ئاستێکی خراپی هێرشبەری بوو، لەگەڵ دابەزینی ئاستی هه‌ردوو یاریزانی گرنگی یانه‌كه کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر.
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر پشتی بە سێگۆشەی هێرشبەری بە سەرکردایەتی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ بەست، بەڵام ئاستی هێرشبەری نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ڤینیسیۆس تەواوی یارییەکەی ئەنجامدا و تەنها یەک لێدانی بۆ گۆڵ بوو، ئەمە جگە لەوەی لە کۆی 11 جار 7 جار بڕینه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئەمەش رێژەیەکی نائاساییە لەلایەن ئەو یاریزانە بەڕازیلییه‌كه.
ڤینیسیۆس تەنها دوو هەلی دروستکرد و چوار تۆپی هەڵەی نارد و 11 جار له ململانێی دوانی له‌سه‌ر تۆپ شكستی هێنا، هەموو ئەمانەش دەرخەری ئاست لاوازی یاریزانە بەڕازیلییەکە بوون لەم یارییە.
Vinícius Jr vs Real Betis
– the most duels lost (11)
– 0 GOALS
– 0 assists
– 0 Successful dribbles
– 0 chances created
– 1 yellow card 🥰“I’ll do 10x more, they’re not ready” 🥶🥶pic.twitter.com/ItpB32K6dV
— David 🇺🇾 (@iDavid__) March 1, 2025
هه‌روه‌ها ئاستی ئێمباپێ له‌و باشتر نەبوو، کە بەدرێژایی 75 خولەکی یارییەکە یەک تۆپی ئاراسته‌ی گۆڵ نه‌كرد، جگە لەوەی لە کۆی 6 بڕین تەنها 3 جار سەرکەوتوو بوو، یەک هەلی بۆ تیپەکەی دروستکرد.
2- درەوشانەوەی ئیسکۆ
بەپێچەوانەوە ریال مەدرید باجی درەوشاوەیی یاریزانی پێشووی خۆی، ئیسکۆ، ئەستێرەی ریال بیتیس دا، کە یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆی كرد و گۆڵی بردنەوەی یە لێدانی سزادا تۆمارکرد جگە لەوەی گۆڵی یەکەمی تیپه‌كه‌شی دروست كرد.
ئیسکۆ بەتەنها 6 هەلی لە بەردەم گۆڵی ریال مەدرید دروستکرد، ئەمە جگە لەوەی شه‌ش تۆپی درێژ و وردی و سێ پاسی زه‌مینی وردی به سه‌ركه‌وتووی بۆ هاورێكانی نارد.
بەپێی داتاكانی سۆفاسکۆر ئیسکۆ له هه‌ڵسه‌نگادنی یارییه‌كه (8.8)ی وەرگرتووە، کە بەرزترین ژماره بوو له یارییه‌كه.
إيسكو يسجل في مرمى فريقه السابق من علامة الجزاء#الدوري_الإسباني pic.twitter.com/xAzw0uOj6R
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) March 1, 2025
3- كێشه‌ی ئالابا
ریال مەدرید بە روونی کاریگەری خراپی هێلی به‌رگری له‌سه‌ر بوو، ئه‌مه‌ش بەهۆی بەشداریکردنی دەیڤید ئالابا لەسەر حسابی رائول ئەسینسیۆ کە له چه‌ند یاریی رابردوو درەوشایەوە.
کاریگەری ئاماده‌نه‌بوونی توانای ئالابا دیاربوو، چونکە بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر به‌شداری یارییه‌كانی نه‌كرد، بڕیاری بەشداریکردنیشی نیشانەی پرسیار بوو.
لە خولەکی 59 ئانچیلۆتی ناچار بوو ئالابا له یاریگا بهێنێته ده‌ره‌وه و شوێنه‌كه‌ی به ئیدواردۆ کاماڤینگا پڕبكاته‌وه، ئۆریلیان چۆامینی گەڕایەوە بۆ هێلی به‌رگری.
4- ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانه كاریگه‌ره‌كان
گومانی تێدا نییە ریال مەدرید باجی ئامادەنەبوونی بەشێک لە ئەستێرەکانی یانه‌كه‌ی داوە، دیارترینیان جود بێلینگهام بوو، کە بەهۆی دەرکردنی لە یارییەکەی ئۆساسۆنا نه‌یتوانی به‌شداری له یارییه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها ریال مه‌درید له تواناكانی دانی سیبالۆسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستدا بێ به‌ش بوو، کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، ئەمەش له هێلی ناوه‌راست کاریگەری لەسەر ئاستی تیپەکە دروستکرد، ئەمە جگە لەوەی فێدریکۆ ڤالڤێردی کە یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی تیپەکە به‌شداری له یارییه‌كه نه‌كرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه هه‌بوو.