ئینگلتەراگرنگترین

مارێسکا دوای شکستەکەیان: چێشتلێنەرەکانی چێڵسیم وەک نموونەی خەمخۆریی بۆ یاریزانەکانم هێنایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێنزا مارێسکا دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا ناچاربووە کۆبوونەوەیەکی جیاواز لەگەڵ یاریزانەکان و سەرجەم ئەندامانی چێڵسی بکات تەنانەت بە تاقمی چێشتلێنەریشەوە.

بلووز بە هیوای بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە و گەڕانەوە بۆ پلەی چوارەم بووە بە میوانی ڤیێلا، بەڵام 2-1 یاریی بە خاوەن ماڵ دۆڕاند و نەهامەتییەکانی بلووزی قووڵترکردەوە.

دوای یارییەکە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ زیاتر هاندانی یاریزانەکان وتی

کۆبوونەوەیەکم بە سەرجەم ئەندامانی یانەکە کرد. ستافی چێشتخانە، پاککەرەوەکان، ستافی ئامادەکردنی پۆشاک و هەرهەموو ئەوانیتر لە باڵەخانەی یانەکە.

داوام لە هەمووان کرد کە تا کۆتایی فشار بکەن چونکە ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوەی ئەم یانەیەبوو بۆ چامپیۆنزلیگ.

ئەوانەی ناو چێشتخانە زۆر بەباشیی ژەمی بەیانیان ئامادەدەکەن. بەڵام یاریزانەکان ئەوە نابینن. منیش هەوڵمدا باوەڕیان پێبهێنم کە ئەوەی ئامادەدەکرێت کارکردنی سەختی لەپشتەوەیە. بۆیە ئێمەیش دەبێ فشار زیاتربکەین بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانجەکەمان.

بەو شکستە، بلووز بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت بە جیاوازیی خاڵێک لە مانچێستەر سیتی پلەی چوارەمەوە. یارییەک کەمتر بۆ سیتیزنس کە ئەمڕۆ میوانداریی لیڤەرپوولی پێشەنگ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button