ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

به‌هۆی چامپیۆنزلیگەوە یارییەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێڵۆنا لە لالیگا گۆڕانکاری بەسەر دێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا چەند گۆڕانکارییەکی لە یارییەکانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا کرد، ئه‌مه‌ش دوای چەند کاتژمێرێک لە تیروپشکی قۆناخی شازدوه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لالیگا وادەی هەندێک یارییەکانی گه‌ڕی 26ـی گۆڕیوە، بڕیاربوو یارییەکەی ریال بیتس و ریال مەدرید رۆژی یەکشەممە 2ـی مارس بكرێت، بەڵام بڕیاردرا 24 کاتژمێر یارییەکە پێش بخرێته‌ رۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 06:30 ده‌كرێت


سەبارەت بە یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد، وادەی یارییەکەی گۆڕدراوە بۆ رۆژی یەکشەممە 2ـی مارس و  کاتژمێر 04:15 ئێوارە یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

رۆژی سێشەممە 4ی مارس، ریال مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، یاری دێربی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ده‌كات و رۆژی چوارشەممە 5ـی مارس له‌ هه‌مان قۆناخ، بارسێلۆنا رووبه‌رووی بێنفیکا ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button