ئینگلتەراگرنگترین

هۆشداریی بە سڵۆت دەدرێت سەبارەت بە ریزبەندیی ئێستای پرێمەرلیگ

سیناریۆکان لەگەڵ وەرزی رابردوو زۆر لە یەک دەچن

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئینگلیزیی هۆشدارییەک وەک بەئاگاهێنانەوە دەدات بە ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول.

سڵۆت هاوینی رابردوو دوای رۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ پۆستەکەی وەرگرت. لە زۆرێک لە هەفتەکانی نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەدا جیاوزیی لەگەڵ رکابەرەکانی پرێمەرلیگ دەگەیاندە زیاتر لە 12 خاڵ. بەڵام چەند یارییەک ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوون و خاڵی لەدەستدەدا تا رکابەرێکی وەک ئارسیناڵ لێی نزیکتر بووەتەوە.

رۆژنامەی ESPNی ئینگلیزی ریزبەندیی وەرزی رابردووی خولی ئینگلیزی بیری راهێنەرە هۆڵەندییەکە خستووەتەوە کە هاوشێوەی ئەم وەرزە دوای 26 هەفتە بە راهێنەرایەتی کڵۆپ هەر رێدز پێشەنگ بووە بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ و جیاوازیی 4 خاڵ لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەمەوە بە یارییەک کەمتر بۆ سیتیزنس، بەڵام دواتر لە 12 هەفتەی کۆتاییدا کوڕانی پێپ گواردیۆلا ریمۆنتادایان کرد و نازناوەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلاییکردەوە. کەچی رێدز لەو 12 یارییەدا تەنها 22 خاڵی لە کۆی 36 خاڵ کۆکردبووەوە.

لە گرافیکەکەی سەرچاوەکەدا ریزبەندیی ئەم وەرزەش تا هەفتەی 26 خراوەتەڕوو. لیڤەر بە ئەنجامدانی یارییەک زیاتر 61 خاڵی کۆکردووەتەوە. رکابەرەکەی گۆڕاوە بۆ ئارسیناڵ، بەجۆرێک تۆپچییەکانی لەندەن یارییەک کەمتریان ئەنجامداوە و خاوەنی 53 خاڵن.


گرەوەکە لە بەردەم سڵۆتدا ئەوەیە لەو 12 یارییەی ماویەتی، هاوشێوەی وەرزی رابردوو نازناوەکە لەسەر سینیەکی زێڕین دەخاتە بەردەم رکابەرەکانی یاخود یانەکەی دەکاتەوە خاوەنی دووەم پرێمەرلیگ لەوەتەی 1989/90.

بابەتی زیاتر

Back to top button