تورکیاگرنگترین

بڕیارێکی مێژوویی؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا ناچاربوو بۆ دێربی ئیستەنبوڵ ناوبژیوانێکی بیانی دەستنیشان بکات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا ناڕەزایەتییەکانی شەقامی وەرزشیی وڵاتەکەی بەهەند وەرگرت و بڕیاریدا بۆ دێربی ئیستەنبوڵ ناوبژیوانی بیانی دەستنیشان بکات.

دووشەممەی داهاتوو لە میانی هەفتەی 24ی خولی تورکی یانەی گالاتاسەرای پێشەنگ میوانداریی فەنەرباچێی پلەی دووەم دەکات.

لە نێوخۆی ئەو وڵاتەدا رەخنەکان تا دەات زۆرتر دەبوون لە ئاستی ناوبژیوانان. هەندێ جاریش، وەک لە راپۆرتێکی بین سپۆرتسدا هاتووە، فەنەرباچێ ناوبژیوانانی ئەو وڵاتە بە لایەنگیریکردن بۆ گالاتاسەرای تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی ناوەندی ناوبژیوانانی تورکیا، بۆ دێربی دووشەممەی داهاتوو بڕیاردراوە سلاڤکۆ ڤیچینیچی سلۆڤاکی یارییەکە بەڕێوە ببات.

هەر بەپێی سەرچاوەکەی سەرەوە، ئەوە بۆ جاریی یەکەمە لەوەتەی ساڵی 1970 ناوبژیوانێکی بیانی سەرپەرشتی یارییەکی نێوخۆیی تورکیا بکات.

سلاڤکۆ ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتییە. دیارترین ئەو یارییانەی بەڕێوەی بردوون، فیناڵی چامپیۆنزلیگی 2024ی نێوان ریال مەدرید و دۆرتموندە، هەروەها فیناڵی یۆرۆپالیگی 2022ی نێوان ئێنتراخت فرانکفورت و رەینجەرز.

بۆ زانین، گالاتاسەرای بە 63 خاڵ و جیاوازیی 6 خاڵ لە تیمەکەی جۆزی مۆرینیۆوە دوورە. یاریی یەکەمی ئەم وەرزەیان 3-1 لە بەرژوەندی گالاتاسەرای کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button