تورکیاگرنگترین

فەنەرباچێ دوورخستنەوەیەکی بەکۆمەڵی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ لە کاتێکی هەستیاردا دوورخستنەوەیەکی بە کۆمەڵی لە یانەکە راگەیاند، لەنێویاندا راهێنەرەکەیان.

شەوی رابردوو فەنەرباچێ لە گەڕی 31ی سوپەر لیگی تورکی 0-3 کلاسیکۆی ئەو وڵاتەی بە گالاتاسەرای دۆڕاند و هیوای بردنەوەی نازناوەکەی تا ئەندازەیەکی زۆر لەدەست دا. بەوپێیەی تەنها 5 هەفتە لە یارییەکانی خولەکە ماوە و گالاتەسەرای بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ و جیاوازیی 7 خاڵ لەگەڵ فەنەرباچێ، پێشەنگی قایمتر کرد.

ئەمشەو فەنەرباچێ لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆیان دوورخستنەوەی دۆمێنیکۆ تۆدێسکۆ و ستافەکەیان راگەیاند.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2025 پۆستەکەی وەرگرت. ئەم وەرزە لەگەڵ ئەوەی لەچاو یانەکانی دیکەی خولی تورکیا کەمترین دۆڕاندن (تەنها 2 دۆڕان)ی هەبوو، بەڵام یەکسانبوونە زۆرەکانی (10 جار) وای لێکردن زۆرترین خاڵ لەدەست بدەن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

دوورخستنەوەکە تەنها راهێنەرەکەی نەگرتەوە، لەگەڵیدا یاریدەرەکانی، دێڤین ئۆزیکی بەڕێوەبەری وەرزشی و هەروەها بێرکی چەلەبی رێکخەری کاروباری وەرزشی یانەکەشی گرتەوە.

بۆ ئەو چەند یارییەی لە وەرزەکە ماویانە، وەک لە بەیاننامەکەی فەنەرباچێدا هاتووە، زەکی مورات گۆلی یاریدەری راهێنەر ئەرکەکە دەگرێتەدەست.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button