سعوودیەگرنگترین

سعوودیە بەفەرمی بڕیاری خۆی لەبارەی خواردنەوە کحوولییەکان لە مۆندیالی 2034 راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

سعوودیە بڕیارە فەرمییەکەی لەبارەی خواردنەوە کحوولییەکان بۆ مۆندیالی 2034 راگەیاند.

مانگی رابردوو رۆژنامەی گاردیان ئەوەی زانیبوو کە ئەو وڵاتە ئیسلامییە رێگە بە خواردنەوە کحوولییەکان نادات لە میانی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال.

ئەمڕۆ بەگوێرەی لێدوانێکی فەرمی لە شازادە خالد بن بەندەر ئال سعوود، باڵوێزی سعوودییە لە شانشینی یەکگرتوو “UK” کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ LBC ئەنجامدابوو، رایگەیاند وڵاتەکەی رێگە بە خواردنەوە کحوولییەکان نادات لە هیچ شوێنێکدا، تەنانەت هۆتێلەکانیش لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی.

باڵیۆزەکە وتیشی

ئێستا رێگە بە ئەلکهۆل نادەین. زۆرێک لە کەیف و شادیی دەتوانرێ بەبێ خواردنەوە کحوولییەکانیش بەدەستبێن. ئەمە شتێکی 100% پێویست نییە.

لە وەڵامی ئەوەی ئایا هاندەران دەتوانن دوای گەڕانەوە بۆ هۆتێلەکانیان، وەک ئەوەی لە قەتەر رێگەدەدران، دەتوانن ئەو جۆرە خواردنەوانە بخۆنەوە، خالد وتی

نەخێر، بەهیچ شێوەیەک ئەلکهۆل رێگەی پێنادرێت

لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو وتیشی

هەرکەسە و خاوەنی کلتوورێکی تایبەت بەخۆیەتی. ئێمە خۆشحاڵین بە وەرگرتن و میواندارییکردنی خەڵکیتر، بەڵام کلتووری خۆمان بۆ هیچ کەسێک ناگۆڕین.

 


سعوودییە دەبێتە دووەمین وڵاتی عەرەبی و کەنداو لەدوای قەتەر میواندارێتی جامی جیهانی بگرێتە ئەستۆ. ئامادەکارییەکانیشی بووەتە باشترین جۆری ئامادەکارییە لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە. ئەوەش بەگوێرەی بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە کە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 2024 بڵاویکردووەتەوە هەوڵەکانی وڵاتەکەیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 لەسه‌ر 500 خاڵ هه‌ژماركراوه‌ سعوودیە 419.8ی بەدەستهێناوە، کە بەرزترین پلەی تەکنیکییە کە لە مێژوودا بۆ پێشکەشی میوانداریکردنی مۆندیال کراوه‌.

فایڵی سعودیە بۆ مۆندیالی 2034 بەرزترین پله‌ی ریزبەندی لە مێژووی مۆندیال وەردەگرێت – Yariga

بابەتی زیاتر

Back to top button