یاریگا –
هەوڵەکانی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2023 لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان له ههڵسهنگاندنهكان پلهی نایابی پێدرا.
بڕیارە فیفا لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا کە بڕیارە لە 11ی کانوونی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بڕیار لهسهر میوانداریکردنی سعودیە بۆ مۆندیالی 2034 بدات، ئەمە جگە لە دیاریکردنی میوانداری مۆندیالی 2030.
فیفا رەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیبوو کە پێشنیاری هاوبەشی نێوان مەغریب و پورتوگال و ئیسپانیا تاکە پێشنیار بێت بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030، هەروەها رەزامەندی لەسەر پێشنیاری سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 پەسەند کرد، بە مەرجێک بڕیاری فەرمی سەبارەت بە میوانداریکردنەکە لە كۆبوونهوهی داهاتوو به كۆی دهنگ رابگەیەنرێت.
اشتراطات الاتحاد الدولي لكرة القدم #فيفا لتنظيم بطولة #كأس_العالم_2034 حققتها السعودية وبجدارة، بعد حصولها اليوم على تقييم 419.8 من 500 كأعلى تقييم لملف تم تقديمه في تاريخ استضافة كأس العالم pic.twitter.com/M43QcF4ZOD
— مشاريع السعودية (@SaudiProject) November 30, 2024
بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی سعودیه بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 لەسهر 500 خاڵ ههژماركراوه سعودیه 419.8ی بەدەستهێناوە، کە بەرزترین پلەی تەکنیکییە کە لە مێژوودا بۆ پێشکەشی میوانداریکردنی مۆندیال کراوه.
تعرّف على الملاعب التي سيتم تطويرها لاستقبال العالم ضمن خطط ملف #ترشح_السعودية2034 🤩🏟
للمزيد: https://t.co/jkxrduUBeV pic.twitter.com/rYPfnztm6E
— ملف ترشح السعودية لاستضافة كأس العالم 2034 (@Saudi2034bidAR) November 23, 2024
مانگی ئۆكتۆبهری رابردوو شاندی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان پشکنینی بۆ زانینی وردەکارییەکانی بهربژێربوونی سعودیه كرد، تێیدا سەردانی ئەو شارانەی کرد کە میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، پڕۆژەکان و دامەزراوە وەرزشییەکان كه له مهلهفهكه باسكرابوون بهسهر كرانهوه، شاندهكه ههڵسهنگاندنی سعودیهیان زۆر بهباشی باس كرد.
سعودیە بە فەرمی بهربژێربوووتی خۆی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو لە ژێر دروشمی “پێکەوە گەشە دەکەین” پێشکەش کرد، کە تێیدا پلانە گەورەکانی خۆی بۆ میوانداریکردنی گرنگترین پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی پێ ئاشکرا کرد.