عێراقگرنگترین

عەلی شاخەوان گەڕایەوە راهێنانەکانی قوە جەوییە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ عەلی شاخەوان گەڕایەوە راهێنانەکانی قوە جەوییە و لە یانەکە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە یانەی قوە جەوییە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، ئەمڕۆ عەلی شاخەوان گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکە، کە نزیکەی مانگێک بوو راهێنانەکانی یانەکەی بەجێهێشتبوو، ناکۆکی لەگەڵ لوئەی سەڵاح راهێنەری قوە جەوییە هەبوو.

بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوانیان، عەلی شاخەوان لە دوایین چوار یاریی یانەکەی بەرامبەر هەولێر، شوڕتە، نەجەف و قاسم ئامادە نەبوو، بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر کەربەلا دەگەڕێتەوە نێو لیستی یاریزانانی یانەکەی، کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکرێت.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا ناکۆکییەکانی نێوان عەلی شاخەوان و لوئەی سەڵاحی ئاشکراکردبوو، پەیوەندیی نێوان عەلی شاخەوان و لوئەی سەڵاح ساردی تێکەوتبوو، راهێنەرەکەی قوە جەوییە داوای دەکرد عەلی شاخەوان لە باڵەکان یاریی بکات، بەڵام ناوەڕاستکارەکەی پێشووی هەولێر ناڕازییە و سوورە لەسەر ئەوەی لە ناوەڕاست یاریی بکات و بەڵێنی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە هێلی ناوەڕاست دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button