ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کاتی سنووردارە؛ مۆرینیۆ گرێبەستێک رەت دەکاتەوە

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

مۆرینیۆ لە گرێبەستەکەیدا بڕگەیەک هەیە کە رێگەی دەدات بە سێ ملیۆن یۆرۆ بێنفیکا جێبهێڵێت.

پێشتر رۆژنامەی ئاس، ئاشکرای کردبوو کە دوای ئەوەی جۆزێ مۆرینیۆ پێشکەشی ریال مەدرید کرا، یانەکە بڕیاریدا کە ئەو باشترین بژاردەیە بۆ گەڕاندنەوەی رێکوپێکی بۆ تیمەکە. دەگوترێت بڕیارەکە پێشتر دراوە.

مۆرینیۆ دوای یەکسانبوونەکەی بێنفیکا بەرامبەر براگا گوتی:

هێشتا یاریی بەرامبەر ئێستۆریل ماوە و دوای رۆژی دووشەممە دەتوانم وەڵامی پرسیارەکان بدەمەوە سەبارەت بە داهاتووم وەکوو راهێنەر و داهاتووی بێنفیکاش. تەنیا یەک یاری ماوە، تەنیا هەشت رۆژ ماوە… ئارام بن، تەنیا یەک هەفتە ماوە.

تەنیا یەک هەفتە ماوە؛ مۆرینیۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید بێدەنگی دەشکێنێت


مۆرینیۆ ئۆفەرێکی نوێکردنەوەی لەلایەن بێنفیکاوە لەسەر مێزەکەیەتی، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت رەتی بکاتەوە. ئەو ئامادەیە “بەڵێ” بۆ مەدرید بکات، دوای ئەو گفتوگۆیانەی تێیدا شیکارییەکانی خۆی بۆ کێشەکانی تیپەکە خستەڕوو و دوو داواکاری هەبوو:

  • لە ستراتیژیی گواستنەوەی یانەکەدا بۆچوون و دەنگی خۆی هەبێت، بەتایبەت دەربارەی ئەوەی کام پێگە پێویستیان بە بەهێزکردن هەیە.
  • دڵنیابوونەوە لە رێزگرتن لە پلەبەندییە روونەکان لەنێو پێکهاتەی یانەکەدا، بۆ ئەوەی رێگری لە بارودۆخی وەکوو ململانێی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و چابی ئالۆنسۆ بکرێت .

دەگوترێت ریال مەدرید لەگەڵ دیدگای جۆزێ هاوڕابووە. پڕۆژەیەکی نوێ نزیکە لە دەستپێکردن و چاوەڕوان دەکرێت مۆرینیۆ ئەو کەسە بێت کە سەرپەرشتی دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button