ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەری هەڵبژاردەیەکی گەورە گرێبەستەکەی نوێکردەوە

مانشافت جێناهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەی فەرمی جولیان ناگلیسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تاوەکە 2028 نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ جولیان ناگلیسمان گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی راهێنەرە لاوەکەیان تاوەکو دوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2028 نوێکردووەتەوە.

لە کۆتاییەکانی مانگی سێپتێمبەری ساڵی 2023 جولیان وەک راهێنەری نوێی ئەڵمانیا دەستبەکاربوو، بۆ ماوەی 10 مانگ گرێبەستی لەگەڵ مانشافت واژۆ کرد.

حەوت مانگ دوای وەرگتنی پۆستەکە و لە مانگی 4ـی 2024 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی راهێنەرە لاوەکەی تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردەوە.

ئەمڕۆش بۆ دووەم جار لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا مانشافت گرێبەستی جولیان نوێدەکاتەوە و تاوەکو هاوینی 2028 لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوامدەبێت.

راهێنەرە 37 ساڵآنییەکە لە 19 یاریی سەرپەرشتی مانشافتی کردووە. 11 یاریی بردووەتەوە، 5 یاریی یەکسانبووە و لە 3 یارییش تووشی شکست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button