ریال مەدرید پڕداهاتترین یانەی جیهانە؛ بووە یەکەم یانە لە مێژوودا داهاتەکانی ملیارێک یۆرۆ تێبپەڕێنێت
بەپێش مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان کەوتەوە
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر ئاستی یانەکانی جیهان پڕداهاتترین یانەیە، زیاتر لە ملیارێک یۆرۆی لە فرۆشتنی بلیتی یارییەکان و مافی پەخشی یارییەکان و ریکلامە بازرگانییەکانی بەدەستهێناوە.
بەگویرەی ئەو راپۆرتەی کۆمپانیای دیلۆیتی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە کە تایبەتە بە وردبینکردنی داهات و خەرجی کۆمپانیاکان، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بووە یەکەم یانەی تۆپی پێ لە وەرزێکدا کۆی گشتی داهاتەکانی ملیارێک یۆرۆ تێبپەڕێنێت.
بەگوێرەتی راپۆرتەکەی دیلۆیت، یانەی ریال مەدرید وەرزی رابردوو لە فرۆشتنی بلیتی یارییەکان 247.6 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە، 316.3 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی مافی پەخشی یارییەکان دەستکەوتووە و 481.5 ملیۆن یۆرۆشی لە ریکلامە بازرگانییەکان دەستکەوتووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی دیلۆیت، ریال مەدرید بەپێش یانەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کەوتووەتەوە، کە ئەو دوو یانەیە پلەی دووەم و سێیەم دێن، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانیش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم دێن، بارسێلۆنای ئیسپانی و ئارسیناڵی ئینگلیزی لە پلەکانی شەشەم و حەفتەم دێن، لیڤەرپوول و تۆتێنهام و چێڵسیش لە هەشتەم تا دەیەمی لیستەکە دەبینرێن.
Real Madrid are top of the Deloitte Money League.
They earned over €1bn last season, €208m more than second-placed Manchester City with the renovated Bernabeu earning €10m a game.
Six of the top 10 are Premier League sides.
🔗 https://t.co/n0AZPYaazR pic.twitter.com/eetSpRNTXL
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) January 23, 2025
پڕداهاتترین یانەکانی جیهان 2025 بەگوێرەی کۆمپانیای دیلۆیت:
1- ریال مەدرید 1.045 ملیار یۆرۆ
2- مانچێستەر سیتی 837.8 ملیۆن یۆرۆ
3- پاریس سانجێرمان 805.9 ملیۆن یۆرۆ
4- مانچێستەر یونایتد 770.6 ملیۆن یۆرۆ
5- بایرن میونشن 765.4 ملیۆن یۆرۆ
6- بارسێلۆنا 760.3 ملیۆن یۆرۆ
7- ئارسیناڵ 716.5 ملیۆن یۆرۆ
8- لیڤەرپوول 714.7 ملیۆن یۆرۆ
9- تۆتێنهام هۆتسپێرس 615 ملیۆن یۆرۆ
10- چێڵسی 545.5 ملیۆن یۆرۆ