ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی بەرگریکارێکی بەڕازیلی گواستەوە

شۆڕشی مانچێستەر سیتی بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەرگریکارێکی بەڕازیلی گواستەوە.

مان سیتی لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم زستانەدا، گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤیتۆر رێیس، بەرگریکاری پالمێراس دەستپێکردبوو و لە کۆتاییدا گواستیەوە.

مانچێستەر سیتی رێیسی بەبڕی 29.4 ملیۆن پاوەند گواستووەتەوە، رێیێس دەبێتە دووەم گرێبەستی فەرمی پێپ گواردیۆلا مێرکاتۆی ئەم زستانە، دوای گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، لە لانسی فەڕەنسییەوە.

رێیێس، یاریزانی هەڵبژاردەی ژێر 17 ساڵانی بەڕازیلە، بەرهەمی پالمێراسە و تاوەکو ئێستا 18 یاریی لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە کردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ برایتن، گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی تەواوکرد و یاریزانە 19 ساڵییەکەی گواستەوە ریزەکانی.

پالمێراس لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا، پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەی یاریزاناندا قازانج کردووە. لەو ماوەیەدا دەستبەرداری هەریەکە لە ئێندریک بۆ ریال مەدرید و ویلیان ئێستێڤاو بۆ چێڵسی و ئێستاش رێیس بۆ مان سیتی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button