مان سیتی دەیەوێت ناوەڕاستکارێکی یوڤێنتۆس بگوازێتەوە ریزەکانی
یاریگا –
مانچێستەر سیتی دەیەوێت دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆس بە خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی.
داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر سیتی دەیەوێت دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەبێ ئەوەی مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکە بە ناچاریی هەبێت، بەڵام یۆڤی دەیەوێت بەیەکجاریی ناوەڕاستکارە بفرۆشێت، یان بە خواستن بیدات و مەرجی بە ناچاریی کڕینەوەی یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا هەبێت.
🚨 Man City considering whether to add midfielder to January signings. Douglas Luiz among multiple options. Juventus currently want sale or loan + buy obligation; #MCFC would only do loan, no obligation. #Juve LB Cambiaso unlikely this month @TheAthleticFC https://t.co/3RnorXFCBK
— David Ornstein (@David_Ornstein) January 19, 2025
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا، مان سیتی بەنیازە تەنیا لەم مانگەدا لەپێناوی گواستنەوەی 6 یاریزان 250 ملیۆن پاوەند لە کڕینی یاریزانان خەرج بکات.
هاوینی رابردوو ناوەڕاستکارە 26 ساڵانەکە بەرامبەر 51.5 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤیلاوە پەیوەندی بە ریزەکانی یوڤێنتۆس کرد، کە لەم وەرزە تەنیا لە 16 یاری 474 خولەک بەشداریی یارییەکانی یۆڤی کردووە.