ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز بێ ركابه‌ره‌ و تاكه‌ به‌ربژێره‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ریال مه‌درید

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی یانەی ریال مەدرید رەزامەندی لەسەر دووباره‌ به‌ربژێربوونی فلۆرێنتینۆ پێریز بۆ سه‌رۆكایه‌تی ریال مه‌درید دەربڕی.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌، دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید ئەو داوایه‌ی كه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشکەشی کردووە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یانەکە پشتڕاستکردەوە، دوا واده‌ش بۆ خۆ به‌ربژێركردن نیوه‌رۆی ئه‌مرۆیه‌، دوای ئه‌م واده‌یه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت خۆی به‌ربژێر بكات.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ریال مه‌درید  لە 7ـی ئه‌م مانگه‌ کرایه‌وه‌، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ کاتژمێر 11:59 کۆتایی دێت، جگە له‌ پێرێز تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك داواكاری بۆ به‌ربژێربوون  پێشکەشی كارگێری ریال مه‌درید نه‌کردووە، پێشبینیش ناکرێت هیچ كه‌سێك داواكاری پێشكه‌ش بكات، ئه‌گه‌ر هیچ شتێك نه‌گۆرێت دووشەممەی داهاتوو سەرۆکی مێرێنگی بۆ چوار ساڵی دیکە هەڵدەبژێردرێتەوە.

ئه‌گه‌ر پێرێز وه‌ك سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌ربچێته‌وه‌ ئه‌وه‌ تاوه‌كو ساڵی 2029 له‌ سه‌رۆكایه‌تی مێرنگی به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشتریش له‌ 2013 و 2017 و 2021 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێناوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button