پیاوە بلیمهتهكەی پێرێز، ئه‌و پیاوه‌ی له پشت بڕیاره دروستەکانی سەرۆکی ریال مەدریدە کێیە؟
فلۆرێنتینۆ پێرێز متمانەی تەواوی بە ئەنەس غەراری هەیە
یاریگا –
زۆربه‌مان به كاره‌كانی فلۆرێنتیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید سه‌رسامین، كاری گه‌وره ده‌كات، به‌ڵام له پشت ئه‌م پیره پیاوه، بلیمه‌تێك هه‌یه و زۆرترین متمانه‌ی له‌لای پێرێز هه‌یه.
تۆڕی وەرزشی رێلیڤۆ تیشك دەخاتە سەر یەکێک لە کەسە نزیكه‌كانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، هەرچەندە لە میدیاکان دەرناکەوێت، رۆژنامەکان بە “بلیمه‌ت” ناوی ده‌به‌ن، كه لە پشت بیرۆكه‌ی سوپه‌رلیگه، لە دژی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا كارده‌كات ئه‌ویش ئه‌نه‌س غهراریه.
Así es Anas Laghrari, el fiel banquero de Florentino Pérez a los mandos de la Superliga.
▪ Se conocen desde que era un niño, pero su sintonía empresarial llegó cuando el asesor le ayudó a reestructurar la deuda tras una operación fallida.
✍ @gcabeza https://t.co/ndwHZvcE3X
— Relevo (@relevo) December 21, 2024
تۆڕه‌كه لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، فلۆرێنتینۆ پێرێز تەنها متمانەی بە چەند کەسێک هەیە، ئەو خووی بەوە گرتووە کە سەرکردە بێت، تاکە بۆچوون کە لە کۆبوونەوەکاندا وەردەگیرێت بۆچوونی چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆیه‌تی، به‌ڵام كاتێك ئه‌نه‌س غه‌راری، قسه ده‌كات، بۆچوونی ئه‌و له‌لای سه‌رۆكی ریال مه‌درید تایبه‌ته و تا ئەو رادەیەی ئەوانەی بە باشی دەیناسن دەڵێن كه ئه‌نه‌س قسه‌ی كرد، زەحمەتە گوێ لە کەسانی دیكه بگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوه، ئەنەس کەمترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه و ئه‌و پیاوه لای پێرێز تایبه‌ته و لە پشت پڕۆژەی سوپه‌رلیگه، چونکە ئەم پاڵه‌وانه‌تیه، جگە لەوەی بیرۆکەیەکی وەرزشییە، ئامانجه‌كه گۆڕانکارییەکی ریشەییه لە ئابووری تۆپی پێی جیهان.
💣 Florentino, presente en el entrenamiento del equipo en Charlotte.
Se marcha antes del final con otros directivos, entre ellos José Ángel Sánchez, Juni Calafat y Anas Laghrari.@relevo pic.twitter.com/PreXaTPB1i
— Picón (@JorgeCPicon) August 4, 2024
تۆڕه‌كه روونیكردۆته‌وه، ئه‌نه‌س غه‌راری لە سەرەتای لەدایکبوونیەوە زۆر لە بازنەی پێرێزەوه نزیک بووه، چونکە باوکی له مه‌غریب بازرگانێکی بواری بیناسازی بووه، هاوبەشی هەندێک لە پرۆژەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بووە، دوای مردنی باوکی پەیوەندی نێوانیان نه‌پچراوه، هەرچەندە غه‌راری زیاتر فەرەنسا ژیاوه.
تۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه غه‌راری، ئەندازیاری و دارایی وه‌رزشی له فه‌ڕه‌نسا خوێندووه، له ساڵی 2009 لە بانکی سۆسییەتی جێنراڵ کاری کردووە، لە ساڵی 2013 بانکه فەرەنسی بەجێهێشتووە، رووی لە کۆمپانیای کی کاپیتال کردووە کە کۆمپانیایەکی راوێژکاری داراییە و ئامۆژگاری پێشکەش بە کڕیارەکان دەکات،لەم کاتەدا پێرێز ڕووبەڕووی قەیران بووته‌وه لە کۆمپانیاکانی خانووبەرە قەرزەکانی زۆر بوو.
Florentino está de viaje en EE.UU. Ayer fue a ver a jugar @luka7doncic.
¿Sabes quién es este señor que está a su lado?
Te lo digo yo. Es Anas Laghrari. Entre otras cosas, el salvador del Barça. Googlea. pic.twitter.com/kfArNIuBqC— José Luis Antúnez (@jlantunez) April 27, 2024
هه‌روه‌ها تۆڕه‌كه رایگه‌یاندووه، كوڕه مه‌غریبیه‌كه سوودی لە تواناكانی خۆی وەرگرتووە ، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی پێرێزی راكێشاوه و بۆته کەسایەتییەکی گرنگ به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ریاڵ مەدرید بەدوای وەبەرهێناندا گه‌ڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌س گه‌یشتۆته رێكه‌وتن.
&;
رێلیڤۆ زانیاری زیاتری له‌سه‌ر غه‌راری بڵاوكردووته‌وه، ئاشكریكردووه، كه خاوه‌نی بیرۆكه و پلاندانه‌ری پڕۆژەی سوپەرلیگه، هه‌ر ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌كان دانوستانەکانی كردووه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی پرۆژه بازرگانیه‌كانی یانه‌كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
لە کۆتاییدا ئاشكرایكردووه، بانکه تایبەتیەکەی فلۆرێنتینۆ کەسێکی زۆر تایبەتە، زۆر باش تێده‌گات كه له دەوروبەری ریال مەدرید چی ده‌گوزه‌رێت، زۆر وورده له كاره‌كانی و پێرێز زۆر پشتی پێده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ شه‌ری یوێفاش هێزێكی زۆری به پێرێز داوه و بردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی پرۆژه‌ی سوپهرلیگش خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه.