ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز خۆی دێتە سەر هێڵ؛ دۆسیەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس یەکلایی دەکرێتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز مامەڵەیەکی جیاواز لەگەڵ ڤینیسیۆس دەکات

Yariga App

یاریگا –

نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر بووەتە لەپێشینەی کارەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و دەیەوێت هەرچی زووە داهاتووی گەوهەرە بەرازیلییەکە یەکلایی بکاتەوە.

پێگەی ئۆندا سێرۆ بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز خۆی سەرپەرشتی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات.

 دەستێوەردانی راستەوخۆی پێرێز لەم جۆرە دۆسیانەدا تەنیا لەگەڵ ئەستێرە هەرە گەورە و دیارەکاندا دەبێت، ئەمەش سەلمێنەری پێگە جێگیر و گرنگەکەی ڤینییە لە پڕۆژەی ئێستا و داهاتووی لۆس بلانکۆس.

ریال مەدرید دەیەوێت بەم هەنگاوە دەرگای هەموو جۆرە دەنگۆ و گرنگیپێدانێکی یانەکانی دیکە، بەتایبەت خولی سعوودی و یانە دەوڵەمەندەکانی پرێمەرلیگ دابخات و داهاتووی ئەستێرە بەرازیلییەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە بێرنابیۆ مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button