عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئەحمەد سەبری دوای یارییەک دەستی لە راهێنەرایەتی سەیدسادق کێشایەوە

بەبێ ئەوەی یانەکەی ئاگادار بکاتەوە گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی دیکە واژۆکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەحمەد سەبری راهێنەری سەیدسادق دوای یارییەک دەستی لەکارکێشایەوە و ئەرکی راهێنەرایەتی عەلەم دەگرێتە ئەستۆ.

ئەحمەد سەبری کە لە یاریی بەرامبەر چوارقوڕنە لە خولی نایابی کوردستان راهێنەرایەتی سەیدسادقی کرد لەو یارییە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 2-2 یەکسانبوون، دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشاوەتەوە و یانەکەی بەجێهێشتووە، یانەی عەلەم بەفەرمی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی ناساندووە.

یانەی عەلەم کە بەشداریی خولی پلە یەکی عێراق دەکات، بەفەرمی ئەحمەد سەبری وەکو راهێنەری یانەکەی دەستنیشانکردووە و لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا دوای بەدواداچوونی بۆ چارەنووسی راهێنەرەکەی سەیدسادق، تەیوب حاجی رەشید سەرۆکی یانەی سەیدسادق لە لێدوانێکی تایبەتی لەبارەی راهێنەری یانەکەی گوتی :’ئێمە لە ئێوەوە دەیبیستین کە ئەحمەد سەبری راهێنەری یانەکەمان بووەتە راهێنەری یانەی عەلەم، بەڵام دوای یارییەکەی چوارقوڕنە دەستی بە بیانووگرتن کردبوو، دەیگوت ئاسوودە نیم’.

ئەحمەد سەبری رۆژی 12ـی دیسەمبەر وەکو راهێنەری نوێی سەیدسادق دەستنیشانکرا، دوای پێنج رۆژ وەکو راهێنەری نوێی یانەی عەلەم دەستنیشانکرا، واتە لە ماوەی پێنج رۆژدا ئەرکی راهێنەرایەتی دوو یانەی کرد.

ئێمە لە ئێوەوە دەیبیستین کە ئەحمەد سەبری راهێنەری یانەکەمان بووەتە راهێنەری یانەی عەلەم، بەڵام دوای یارییەکەی چوارقوڕنە دەستی بە بیانووگرتن کردبوو، دەیگوت لێرە ئاسوودە نیم.

سەرۆکی یانەی سەیدسادق بە تۆڕی وەرزسی یاریگای راگەیاند :’لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەمان دەستنیشان دەکەین’.

دوای ئەحمەد سەبری و موسعەب عەباس، سەیدسادق دەبێت راهێنەرێکی دیکە دەستنیشان بکات، دوای تێپەڕبوونی 8 گەڕ و سێ راهێنەر هێشتا یانەکە نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت.

سەیدسادق لە 8 یاری هیچ بردنەوەیەکی لەم وەرزە بەدەست نەهێناوە، لە دوایین پلەی ریزبەندیی خولەکە تەنیا خاوەنی سێ خاڵە، 6 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button