ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارکا دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سەڵاح ئاشکرا دەکات

هاوکێشەی سەڵاح بەر لە کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی نزیکبووەتەوە.

لیڤەرپوول لەبارەی دۆخی سەڵاحەوە، لە دۆخی ”رەشبینییەوە” بۆ دۆخی ”تەواو گەشبینی” گۆڕاوە. هەرچەندە سەڵاح لە ماوەی رابردوودا بە ئاشکرا باسی لە دوورکەوتنەوەی لە لیڤەرپوول کرد، بەڵام ئێستا هاوکێشەکە گۆڕاوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، سەڵاح زۆر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە لیڤەرپوول نزیکە و لەوانەیە بەر لە ساڵی نوێ، نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح رابگەیێندرێت.

هاندەرانی لیڤەرپوول بەپەرۆشن تاوەکو هەرچی زووە، دۆخی سەڵاح لەگەڵ یانەکەی یەکلاییببێتەوە، چونکە لە سەرەتای ساڵی نوێدا، سەڵاح دەتوانێت بێکۆت و بەند، گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەستپێبکات.

سەڵاح لەم وەرزەدا 13 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە 15 یاریی پرێمەرلیگدا هەیە. لە یاریی رابردوو، سەڵاح ئەسیستێکی بۆ کۆدی خاکپۆ کرد و ئەمەش 100مین ئەسیستی پاشا میسڕییەکە بوو لەگەڵ لیڤەرپوول.

بابەتی زیاتر

Back to top button