یاریگا –
خوان لاپۆرتا وەسفی هانزی فلیک دەکات و خاڵێکی دیکەی ئەرێنی لە راهێنەرەکەیدا دەبینێت.
فلیک هاوینی رابردوو وەک راهێنەری بارسا دەستنیشانکرا لە شوێنی چاڤی هێرناندێزی کوڕی یانەکە. لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا فلیک هێشتا فێری زمان نەبووە و سەرۆکی یانەکەش ئەوە بە خاڵێکی ئەرێنی دەبینێ. لە دوایین دیداریدا سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە وتی
پێموایە هەرچی دەربارەی فلیک دەوترێ باشە. بەڵام باشتر ئەوەیە کە هێشتا بە شێوەزاری کەتەلۆنی قسە ناکات، بەوەش ناکەوێتە تەڵەی خەڵکی کەتەلۆنیاوە.
لاپۆرتا ستایشی راهێنەرە ئەڵمانیەکان کرد و وتی
شتەکان بۆ فلیک زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن. قوتابخانەی تۆپی پێی ئەڵمانی بەرهەمهێنی چەندین راهێنەری نایابە.
تیمەکە هانسی فلیک پێشەنگی خولی ئیسپانیە و توانیویەتی روخسارێکی کێبڕکێکار بە یانەکە ببەخشێت. لە چامپیۆنزلیگیش لە دوای لیڤەرپوول و ئینتەر میلان، لە پلەی سێیەم دێت.
🔵🔴 Barça president Laporta: “It’s way better that Hansi Flick doesn’t speak Catalan… so he doesn’t fall into traps”.
“Things are going very well for Hansi. The German school produces a lot of great coaches”. pic.twitter.com/AEhrsMQ46z
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 5, 2024