یاریگا –
ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدرید داوا لە ئێمباپێ دەکات چاو لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات و رووبەڕووی هەموو جیهان بێتەوە.
خۆزێ ماریا گوتی ئەستیرەی پێشووی ریال مەدرید لەبارەی دۆخی ئێستای کیلیان ئێمباپێ لە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی دەڵێت :’پێویستە کیلیان ئێمباپێ چیدیکە وا پیشانی نەدات لە ریال مەدرید هەست بە دڵنیایی ناکات، پێویستە لە رێگای جێبەجێکردنی لێدانی سزا ئەم هەستەی بشکێنێت’،
هەروەها دەڵێت :’کاتێک لێدانی سزا دەفەتێنێت، پێویستە رابکات و هەوڵبداتەوە، لە یاریی لیڤەرپوول ئێمە بەهۆی فەوتاندنی لێدانی سزا گلەییمان لە ئێمباپێ نەکردووە، پێویستە لەناوەوەی یاریگا و دەرەوە کەسایەتی خۆی پیشان بدات، من ساڵێک لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یارییم کردووە، ئەو هەمیشە وا پیشانی دەدا رووبەڕووی هەموو جیهان دەبێتەوە، کاتێک هاوڕێیەکی بەهەڵە پاسی پێدابا تووڕە دەبوو، هەرگیز متمانەی بەخۆی لەدەست نەدەدا’.
ئێمباپێ هاوینی رابردوو لە پاریس سانجێرمانەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید، لە یەکەم وەرزیدا لە 19 یاری 10 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.