ئیسپانیا

هانزی فلیک داوای لێبوردن لە لاپۆرتا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک، بەهۆی دۆڕانەکەی بەرامبەر لاس پالماس لە ساڵیادی دامەزراندنی بارسێلۆنا، داوای لێبوردنی لە لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا کرد.

خوان لاپۆرتا رۆژی دووشەممە سەردانی کەمپی مەشقەکانی بارسای کرد. سەرۆکی بارسێلۆنا ویستی هانی تیپەکە بدات و بە تایبەتی قسە لەگەڵ هانسی فلیک بکات، بەتایبەتی دوای چەند هەفتەی رابردوو کە تیپەکە لە کۆی نۆ خاڵ هەشت خاڵیان لەدەستدا. ئەم دیدارە لەلایەن هەردوولاوە زۆر بە ئەرێنی هەژمار کرا و لاپۆرتا گوێی لە پێداویستیەکانی تیمەکە بۆ بەرەوە باشتر بوون گرت.

فلیک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یاریی لەگەڵ مایۆرکا ئاشکرای کرد کە لەگەڵ لاپۆرتا بۆ شیکردنەوەی دۆخی تیپەکە کۆبووەتەوە و هەردووکیان بە روونی دەزانن تیپەکە یەک دوو شوێن خاڵی لاوازی هەیە و پێویستە چارەسەر بکرێت. لە هەر حاڵەتێکدا فلیک سەرۆکی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە کە ئەم دۆخە دەستبەجێ دەگۆڕێت و بەرامبەر مایۆرکا گۆڕانکاری بەرچاو لە یاریزانەکانیدا دەبینێت. راهێنەرە ئەڵمانییەکە هەروەها ویستویەتی ئەوە روون بکاتەوە کە هەڵەی ناوبژیوانی بەرامبەر بارسێلۆنا بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامەکانی تیپەکە.

تەنانەت فلیک داوای لێبوردنی لە لاپۆرتا کرد کە نەیتوانیوە لە ساڵیادی ئاهەنگی 125 ساڵەی یانەکەیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت: پێیوابوو دۆڕانەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس کەمێک ئاهەنگەکانی کەمکردووەتەوە. لە هەر حاڵەتێکدا لاپۆرتا راهێنەرەکەی دڵنیا کردەوە کە لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێت.

ئەمشەو بارسێلۆنا لە دەستپێکی گەڕی 16 لالیگا کاتژمێر 9 شەو بەکارت هەولێر رووبەڕووی مایۆرکا دەبێتەوە و پێویستی بە س1ی خاڵی یارییەکە هەیە تاوەکوو پێشەنگی خول لەدەست نەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button