ئیسپانیا

“لە تەواوی ریاڵ مەدرید تەنها پێرێز ئێمباپێی دەویست”

Yariga App

دۆخی کیلیان ئێمباپێ لە مەدرید لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئێستاش دەوترێت ئێمباپێ لەلایەن ستافی تەکنیکی و راهێنەرایەتی مەدریدەوە خوازراو نەبووە و بە زۆری فلۆرەنتینۆ پێرێز گوێزراوەتەوە.

ماوەی شەش ساڵ فلۆرەنتینۆ پێرێز هەوڵی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی دا، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ خەونەکەی هاتە دی. بەڵام ئەو خەونە خەریکە دەبێتە مۆتەکە و ئێمباپێ لەوپەڕی خراپیدایە لە مەدرید.

رەخنەکان دژی ئاستی ئەو یاریزانە شەوی رابردوو گەیشتنە لوتکە پاش ئاستە ئابڕووبەرەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول. رۆژنامەنووسی ئیسپانی رۆماین مۆلینا کە بۆ بی بی سی، سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز دەنوسێت ئەمڕۆ لە تۆڕی ئێکس نوسیوییەتی

جیاواز لە 2022، ئەمجارەیان کەس لەگەڵ گواستنەوەی ئێمباپێ نەبوو، جگە لە فلۆرەنتینۆ پێرێز کە گوێی لە کەس نەگرت. ئێستاش بەختێکی باش بۆ مەدرید و  رێگەیان دا هاوین مەشق نەکات، خۆ لەو شوێنەش یاری کرد کە خۆی داوای دەکرد.

 

کیلیان لە کاتێکدا ئاستی وەک پێویست نیە، مەدرید لە تواناکانی هەریەک لە ڤینیسیوس جونیۆر و رۆدریگۆ بێ بەشە بەهۆی پێکان. هاندەرانیش تادێت زیاتر بێ هیوا دەبن لەوەی جارێکیتر ئەو ئێمباپێیە ببیننەوە کە رۆژانێک بە باشترین یاریزانی جیهان ناودەبرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button