ریال مەدرید یەکەم هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەنێت
ئەمڕۆ ریال مەدرید و لیڤەرپوول کۆدەبنەوە
یاریگا –
ریال مەدرید یەکەم هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەنێت و ئەمڕۆ بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول گەنگەشەی دەکەن.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ئێوارە لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارە بەرپرسانی یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەبارەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد گفتوگۆ دەکەن، یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بزانێت مەدریدییەکان تا چەند بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەیان جددین.
👥 Cita Liverpool-Real Madrid por Alexander Arnold
✍️ Tiene los detalles @jfelixdiaz https://t.co/zyzxXft7jO
— MARCA (@marca) November 27, 2024
ئارنۆڵد کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا و ئیسپانیا بەرگریکارە 26 ساڵانەک نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
لیڤەرپوول دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی دەنگۆی گرنگیدانی ریال مەدرید بە ئارنۆڵد راستە یان نا، ئەمڕۆ ئێوارە پێش یارییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی بەرگریکارەکەی رێدز دەکەن.
ریال مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ئەلفۆنسۆ دەیڤز بگوازێتەوە ریزەکانی، کە هەردوو بەرگریکارەکە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و دەتوانن بێبەرامبەر ریزەکانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن بەجێبهێڵن.