یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، دیۆگۆ جۆتا و هارڤێی ئیلیەت تاوەکو دوای وەستانی نێودەوڵەتی دەست بەیاریکردن ناکەنەوە.
ئیلیەت لە سەرەتای سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو تووشی پێکان بوو، جۆتاش لە یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی لە سەرەتای ئەم مانگە، تووشی پێکانی پەراسوو بوو.
کۆنۆر بڕادڵی مەشقەکانی دەستپێکردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکوور تووشی پێکان بوو، پێشبینی دەکرێت، بەشداری یاریی ئەمشەو لە جامی کاراباو بەرامبەر برایتن بکات.
سڵۆت گەڕانەوەی فێدێریکۆ کیێزای رەتکردەوە و دەیەوێت کاتی زیاتری پێبدات
دۆخی جەستەیی کیێزا جێگیر نییە، هەندێک جار لەگەڵ یاریزانان مەشق دەکات و هەندێ جاری دیکەش بە تەنیا مەشق دەکات. نامەوێت هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی کیێزا دابنێم، چونکە دەبێ بە تەواوی دڵنیاببینەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سڵۆت تەواوی ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە، کە باس لە گواستنەوەی کیێزا بە خواستن لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو دەکەن.