کوردستان

ئەیسەر قاسم گەڕایەوە هەندرێن

Yariga App

یاریگا –

ئەیسەر قاسم دوای جێهێشتنی یانەی قاسم جارێکی تر گەڕایەوە هەندرێن و یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکاتەوە.

سەرەتای وەرزی ئەمساڵ ئەیسەر قاسم ریزی دهۆکی جێهێشت و پەیوەندی بە قاسمەوە کرد بۆ ئەوەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بۆ بکات، دواتر لە سەر داوای راهێنەر گرێبەستی یاریزانەکە هەڵوەشێنرایەوە و ئێستاش ئەیسەر بۆ یارییکردن لە خولی نایابی کوردستان پەیوەندی بە هەندرێنەوە کرد.

ئەیسەر قاسم دوو وەرز پێش ئێستا یاریی بۆ داڵکوردی سویدی دەکرد و دواتر وەرزی رابردوو گەرایەوە یانەی دهۆک، ئەیسەر پێشووتر یاریی بۆ یانەکانی زێڕەقانی و زاخۆ و دهۆک و هەندرێن و داڵکورد کردووە، ئەمڕۆش یەکەم یەکەی مەشقی لەگەڵ هەندرێن لە ژێر سەرپەرشتی دڵشاد مەعروفی راهێنەر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button