ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

سڵۆت هۆکاری زۆری پێکانەکانی کیێزا ئاشکرا دەکات

رێدز ژوانێکی مێژوویی لەگەڵ ریکۆرد شکاندن هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول هۆکاری پێکانەکانی فێدێریکۆ کیێزا بۆ بەشداری نەکردنی لە ئامادەکارییەکانی وەرز دەبەستێتەوە.

لیڤەرپوول ئەمشەو لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی لایپزیگی خاوەن پلەی دووەمی بۆندسلیگا.

سڵۆت پێی وایە، ئامادەکارییەکانی یانەکانی ئینگلیزی بۆ وەرزی نوێ زۆر جیاواز و چڕە، بەو هۆیەوە کیێزا نەیتوانیوە لەڕووی جەستەییەوە بە تەواوی ئامادە بێت.

کیێزا لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەکاندا، بەبڕی 12.5 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لەو ساتەوە تەنیا بەشداری لە 78 خوولەکدا کردووە.

دوا بەشداری کیێزا، 26 ساڵان لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو بەرامبەر وێستهام یونایتد بوو. یاریزانە ئیتاڵییەکە بەهۆی پێکانەوە لەگەڵ لیڤەرپوول گەشتی لایپزیگی نەکردووە. سڵۆت لەبارەی کیێزاوە دەڵێت

فێدێریکۆ بەشداری لە ئامادەکاریی چڕی لیڤەرپوولی بۆ وەرزی نوێ نەکردووە، ئەمەش کاریگەری دروستکردووە، چونکە شێوازی ئامادەکارییەکانی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا جیاوازن. ئەمەش ئەرکی کیێزای قورسکردووە، چونکە لەهەمان ئاستی جەستەیی هاوتیمەکانی خۆی نییە.

لەلایەکی دیکەوە، دیۆگۆ جۆتا لە یاریی رابردوو بەرامبەر چێڵسی 2-1 تووشی پێکانبوو و لەگەڵ تیمەکەی گەشتی نەکردووە

هەمووان جۆتامان بینی لە یاریی رابردوو تووشی پێکدادان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات. تاوەکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارنییە، بەڵام هەستی بە ئازار کردووە و دەبێ چاوەڕێ بین.

کۆنۆر بڕادلی، بەرگریکاری باڵی راست پێکانی پەراسووی هەیە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە و هارڤێی ئیلیەت و ئالیسنیش بەشداری یاریی ئەمشەو ناکەن.

ئەگەر لیڤەرپوول یاریی ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ لە لایپزیگ بباتەوە، دەبێتە یەکەم یانە لە مێژوودا 11 یاریی لە کۆی 12 یاریی سەرەتای وەرز بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button