ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تیاگۆ مۆتا بەرپرسیاری دۆڕانی یارییەکەی شتوتگارت دەستنیشان دەکات

راهێنەرەکەی یوڤێنتوس بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یوڤێنتوس بەرپرسیارێتی خراپی ئاستی تیمەکەی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر شتوتگارت دەگرێتە ئەستۆ.

یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ 0-1 بە شتوتگارت دۆڕا، ئەمەش دوای دوو بردنەوەی یەک بە دوای یەک لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.

مۆتا پێی وایە پێکانی یاریزانان نیکۆ گۆنزالێز، تیون کوپمێینەرس، گلێیسۆن برێمەر، ئارێک میلیک و دۆگلاس لویز کاریگەری لەسەر یارییەکە هەبوو؛

هاوڕام لەسەر باشترکردنی هێڵی پێشەوە، تاوەکو رکابەری تیمێکی وەکو شتوتگارت بکەین، بەڵام بۆ ئەوەی باش یاریی بکەین، دەبێ لەڕووی بەرگرییەوە زۆر خۆمان باشتر بکەین. نەمانتوانی هیچ دەرفەتێک دروست بکەین و دۆخی گشتی یانەکە باش نەبوو. دەبێ تیمەکەمان بەرگری بکات و لەگەڵ پچڕاندنی تۆپ، هێرش دروست بکات.

نەمانتوانی کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین، ئەوەی توانیمان بیکەین، چەند هێرشێکی هەڵگەڕاوە بوو. بە تەواوی بەرپرسیارەتی هەڵدەگرم، دەبێ بۆ یارییەکانی داهاتوو باشتر یاریی بکەین.

یوڤێنتوس لە پلەی سێیەمی ریزبەندی سێریا ئەی دێت و یاریی داهاتووی بەرامبەر ئینتەر میلانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button