ئه‌مریکاگرنگترین

مێسینیۆ ریکۆردێکی مێژوویی نێیمار دەشکێنێت

ئەستێرەی داهاتووی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئێستاڤاو گۆنچالڤێسی بەرازیلی و ناسراو بە مێسینیۆ ریکۆردێکی مێژوویی نێیمار دەشکێنێت.

بەرەبەیانی سیشەممە پاڵمێرس لە یارییەکانی گەڕی 30ـی خولی بەرازیل بووە میوانی یوڤێنتودێ و یارییەکەی 5-3 بردەوە. ئێستاڤاو گۆنچالڤێس گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.

ئێستاڤا لەم وەرزەی خولی بەڕازیلی لە 24 یاریی 10 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دروستکردووە، بووە یەکەم یاریزانی ژێر 17 ساڵ لە وەرزێکی خولەکەدا بەشداری 18 گۆڵ بکات. ریکۆردەکەی نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پێشووی سانتۆسی شکاند، کە بەشداری 17 گۆڵی کردبوو.

مێسینیۆ

بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژۆ کردووە، هاوینی داهاتوو بەبڕی 34 ملیۆن یۆرۆ یانە بەرازیییەکە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بلوز دەکات.

مێسینیۆ لەم وەرزە خولی بەرازیلی بە 10 گۆڵ پلەی دووەمی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و گۆڵێک لەدوای پێدرۆی هێرشبەری فلامینگۆیە. بە 8 ئەسیستیش پێشەنگی گۆڵدروستکارانی خولەکەی گرتووە.

وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button