ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح بەهۆی هێنری و لامپارد لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە

"چاوی لەسەریان دەبێت"

Yariga App

یاریگا –

دوو ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول روونی دەکەنەوە، بۆچی بەهۆی تێری هێنری و فرانک لامپارد، محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول میوانداری چێڵسی کرد و یارییەکەی 2-1 بردەوە. محەمەد سەڵاح گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروست کرد.

ئەستێرە میسڕییەکە ژمارەی گۆڵەکانی لە پرێمەرلیگ گەیاندە 162 گۆڵ و چووە ریزبەندی نۆیەمی گۆڵکارانی مێژووی خولەکە. یەک گۆڵ لە رۆبی فاولەری ئەفسانەی پێشووی لیڤەرپوول دوورە، تێری هێنری بە 175 گۆڵ پلەی حەوتەمی گرتووە و فرانک لامپاردیش بە 177 گۆڵ لە پلەی شەشەم دێت.

جەیمی کاراگێڕی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول لەوبارەیەوە دەڵێت؛

محەمەد سەڵاح تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە چاوی لەسەر تێری هێنری و فرانک لامپارد دەبێت، لەوبڕوایەدام شکاندنی ژمارەپێوانەیی لەم شێوەیە هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ ئەوەی سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێبکاتەوە.

سەڵاح هەموو ریکۆردەکانی لیڤەرپوول دەشکێنێت و دەیەوێت ناوی خۆی لە مێژووی یانەکە زیاتر بەرزبکاتەوە، من بەوە ناڵێم خۆپەرستی، بەڵکو پێی دەڵێم یاریزانێکی مەزنی تیمەکە.

دانیێل ستۆریجی هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوولیش دەڵێت؛

لەگەڵ قسەکانی کاراگێڕ هاوڕام، هەموو هێرشبەرێک دەیەوێت باشترینی باشترینەکان بێت، ئەوە ئامانجی سەڵاحیشە و دەیەوێت یەکێک بێت لە باشترینەکانی مێژووی یانەکەی، کاتێک ئامارەکانی هێنری و یاریزانەکانی دیکە دەبینم دەگەمە ئەو بڕوایەی محەمەد سەڵاحیش دەیەوێت بگات بەو ژمارانە و چاوی لەسەریانە.

هێرشبەرە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، ئەگەر نوێی نەکاتەوە، بەشێوەیەکی ئازاد ماڵئاوایی لە رێدز دەکات.

لە ئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ رێدز، سعوودیەکان لە هەموو لایەنێک زیاتر لە یاریزانەکە نزیکن و پێشبینی دەکرێت داهاتووی هێرشبەرە میسڕییەکە لە خولی رۆشن بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button