ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی دی بروینی دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی کێڤن دی بروینی دەستنیشانکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش خەزێنەکەیانی بۆ هەڵبپچڕێنن.

کێڤن دی بروین دوایین وەرزی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەبات، هەر بۆیە سیتی بیر لە هێنانی باشترین شوێنگرەوە دەکاتەوە و فلۆریان ڤیرتزی بایەر لیڤەرکۆزنیان بە ئامانج گرتووە.

کێڤنی 33 ساڵ لە وەرزی رابردووەوە کێشەی نائامادەیی جەستەیی هەیە و ئەم وەرزەش جارێکیتر پێکان بەرۆکی گرتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا، ڤیرتز تەنها ئامانجی سیتی نییە و زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا وەک لیڤەرپوول، ریاڵ مەدرید، پاریس سانجێرمان و، لە نێوخۆشدا بایرن میونشن خواستێکی زۆریان پیشانداوە.

نیازی ڤیرتز و لیڤەرکۆزن جیاوازن، یاریزانەکە دەیەوێ بۆ زیاتر خۆپێگەیاندن لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە و باڤارییەکانی پێ باشترین بژاردەیە. هەرچی یانەکەشیەتی نایەوێ بە فرۆشتنی یانەیەکی ناوخۆ، رکابەرەکانیان بەهێزتر بکەن.

ئەستێرە 21 ساڵانەکە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ لیڤەرکۆزن تا 2027 دەخایەنێت و بەهای 90 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی ئەستێرەکەی دیاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button