ئینگلتەراگرنگترین

مامارداشڤیلی پەیامێکی بۆ ئالیسۆن بەیکەر نارد

Yariga App

یاریگا –

جیۆرجی مامارداشڤیلی لە ئێستاوە جەنگی رکابەرێتی لەگەڵ ئالیسۆن بەیکەر بەرپاردەکات و پەیامێکی بۆ گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە نارد.

یەکێک لەو یاریزانانەی یارییەکانی یۆرۆی 2024 زیاتر ناساندی، مامارداشڤیلی جیۆرجی بوو کە هۆکارێکی سەرەکی بوو لەپشت سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیان بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە. ئەوەش وایکرد چاوی یانە گەورەکانی بچێتەسەر و هەوڵی گواستنەوەی بدەن، لەو نێوەندەشدا لیڤەرپوول سەرکەوتوو بوو لە رازیکردنی و توانی رێککەوتنی لەگەڵ بکات بۆ سەرەتای وەرزی 2025/26 بە گرێبەستێکی هەمیشەیی بیگوازێتەوە بۆ ئانفیڵد، بەڵام ئەم وەرزە هەر لەگەڵ ڤالێنسیا بمێنێتەوە.

لە نوێترین پەیامیدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، جیۆرجی لەبارەی ئەوەی بۆچی بە ئۆفەرەکەی رێدز رازی بوو، وتی

کاتێک نوێنەرەکانی لیڤەرپوول دانیشتیان لەگەڵ کردم، پرۆژەکەیان سەرنجی راکێشام.

لەبارەی ئەوەی ئایا دەتوانێت خۆی وەکو گۆڵپارێزی یەکەمی ئارنە سڵۆت بسەلمێنێ و جێگە بە ئالیسۆن لەق بکات، ماماردا وتی

لەپێناو پێگەی سەرەکییبوون دەجەنگم تەنانەت ئەگەر گۆڵپارێزی ئێستای لیڤەرپوول یانەکەشی جێنەهێڵێ.

جیۆرجی کە بەهای گواستنەوەکەی 25 ملیۆن پاوەند لەسەر خەزێنەی لیڤەر کەوتووە، ئەرکی ئاسان نابێت بۆ پێگەی گۆڵپارێزی یەکەم بەوپێیەی جگە لە ئالیسۆن، دەبێ رکابەری لەگەڵ کویمین کیلهیری ئێرلەندی و گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button