ئیسپانیاگرنگترین

گۆڕانكارییەكی گەورە لە بەهای خولیان ئالڤارێز كراوە

بە رێژەیەكی بەرچاو بەهای ئالڤارێز دابەزیووە...

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گۆڕانكاریەكی گەورە لە بەهای گواستنەوەیدا كراوە.

ئالڤارێز لە هاوینی رابردوو لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیەوە بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیەوە كرد.


تۆڕی جیهانی ترانسفێر ماركێت گۆڕانكاری لە بەهای یاریزانەكاندا بۆ وەرزی 2024/25 كرد و دابەزینێكی بەرچاو لە بەهای ئالڤارێزدا دەبیندرێت.

بەهای ئالڤارێز دابەزینێكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و بە جۆرێک 15 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.

بەهای ئالڤارێز لە ترانسفێر ماركێت گەیشتە 90 ملیۆن یۆرۆ و دوای چەند مانگێک یاریكردن بۆ ئاتلێتیكۆ مەدرید بەهاكەی بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ دابەزی.

هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بوو بە تاكە یاریزانی خولی ئیسپانی بەهاكەی بەو رێژە زۆرە دابەزێت لەو بارەیەوە بەرپرسیاری ترانسفێر ماركێت گوتی’ یاریزانەكە تووشی لەدەستدانێكی گەورە بووە بەوەی كە جێگای خۆی لە پێكهاتەی مانچێستەر سیتی لەدەستداوە و بە شێوەیەكی خراپ وەرزەكەی لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید دەستپێكردووە، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانەوە بوو’.

لە دوای ئالڤارێز فرێنكی دی یۆنگ و ئاندرێس كریستێنسن دەبیندرێن كە بەهاكەیان بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ كەمی كردووە بەهۆی ئەوەی پێكان رێگر بووە لە یاریكردنیان.

ئالڤارێز بە درێسی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button