ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری چێڵسی مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ یاریزانێکیدا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ مارێسکا جیا لە تەواوی یاریزانەکانی دیکەی، بەشێوەیەکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری یانەکەی دەکات.

بلووز بە راهێنەرایەتی مارێسکا کە هاوین پۆستەکەی وەرگرت، توانیویەتی تا ڕادەیەکی باش ناسنامەی یانەکە پیشان بدەنەوە دوای دوو ساڵ لە وشکەساڵی و ئاستی خراپ.

بەگوێرەی زانیارییەکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، راهێنەرە ئیتاڵییەکە زۆر شەیدای ویسلی فۆفانای فەڕەنسیە. بەجۆرێک، بۆ پارێزگاری یاریزانەکەی دڵی بەرگری چێڵسی، مارێسکا رێککەوتنی لەگەڵ ستافەکەی خۆیدا کردووە کە تا دەستپێکی ساڵی 2025 لە هەفتەیەکدا تەنها یەک یاریی بەشداریی بە فۆفانا بکەن.

یاریزانە 23 ساڵانەکە لەم وەرزە تەنها لە میانی یارییەکانی پرێمەرلیگدا یاریپێکراوە و لە کۆنفرانسلیگ پشووی پێدراوە.

ناوبراو هاوینی 2022 وەک یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی بەرگریکاران بە بڕی 75 ملیۆن پاوەند لە لیێستەر سیتیەوە گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

چێڵسی دوای 7 هەفتەی خولی ئینگلیزی، توانیویانە بە کۆکردنەوەی 14 خاڵەوە لە پلەی چوارەم بگیرسێنەوە. 16 گۆڵیان تۆمارکردووە و 8 جار تۆڕەکەیان هەژێنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button