ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی پێكانەكەی كارڤاخال بڵاوكردەوە

قورستر لەوەی چاوەڕوان دەكرا..

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی پێكانەكەی دانی كارڤاخال ئەستێرەی یانەكەی بڵاوكردەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیالی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پێش كۆتاییهاتنی یارییەكە بە چەند چركەیەك دانی كارڤاخال پێكانێكی مەترسیدار بە ئەژنۆی كەوت دوای بەركەوتنی لەگەڵ یاریزانێكی ڤیاڕیال، دواتر كارڤاخال كەوتە سەر زەوی و بە گریان و هاوارەوە بردرایە دەرەوەی یاریگا.


ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:

دوای ئەو پشکنینانەی کە لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەمانەوە بۆ دانی کارڤاخال ئەنجامدرا، دەرکەوت کە تووشی پچرانی بەستەری ئەژنۆ بووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رێلیڤیۆ پێكانەكەی دانی قورستر بووە لەوەی چاوەڕوان دەكرا و پێشبینی دەكرێت 8-10 مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هەروەها یانە شاهانەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمی دیكەدا پێكانی ڤینیسیۆس جونیۆری راگەیاند:

دوای ئەو پشكنینانەی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر كرا، دەركەوت لە ملیدا تووشی پێكان بووە.

لەم وەرزەدا دانی بەشداری لە 11یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button