سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ پێشنیازێکی تایبەت لەبارەی دی بڕۆین بە نەسر دەدات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشنیازێکی تایبەتی خۆی دەدات بە کارگێڕی یانەی نەسڕ سەبارەت بە گواستنەوەی کێڤن دی بروین.

دۆن وەک دەرکی بەوەکردبێت یانەکەی هێشتا رەگەزی نوێ و کاریگەری پێویستە بۆ رکابەرێتیەکانی ناوخۆیی و ئاسیایی، بۆیە دەیەوێ سوپەرستاری نوێ بگوازنەوە لە جۆری دی بروین.

بەگوێرەی زانیاریەکانی سەندەی میرەری ئینگلیزی، رۆناڵدۆ پێشنیازی کردووە بۆ کارگێڕی نەسر تا ئۆفەرێک بە بڕی مووچەی هەفتانەی یەک ملیۆن پاوەند بخەنە بەردەم ئەستێرە بەلجیکیەکە بۆ رازیکردنی بۆ هێنانی لە مان سیتیەوە بەرەو نەسر.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە کە رۆناڵدۆ پێی وایە کێڤن دەتوانێ ئاستی یانە زەردپۆشەکەی سعودیە بباتە باشترین ئاست.

ناوەڕاستکارەکەی سیتیزنس لە 2025 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و چاوەڕوان ناکرێ درێژە بە کاروانەکەی بدات لە ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button