ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی بەهۆی دزیکردن دەستبەسەر دەکرێت

لە مەدرید روویداوە

Yariga App

یاریگا –

موتیۆس نونێسی پۆرتوگالی بەهۆی دزیکردن بۆ ماوەیەک دەستبەسەر دەکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دزینی مۆبایلی کەسێک، موتیۆس نونێسی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکراوە و دواتر ئازاد کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە لە 8ـی ئەیلوول نونێس لە ئیسپانیا و لە یانەیەکی شەوانەی مەدرید بووە، دەوروبەری کاتژمێر 5:30 بەیانیی پیاوێکی تەمەن 58 ساڵان لە توالێت ویستوویەتی وێنەی بگرێت، بەڵام یاریزانەکە مۆبایلی پیاوەکەی رفاندووە و ئامادەنەبووە بۆی بگەڕێنێتەوە.

دواتر پیاوەکە بە تۆمەتی دزرانی مۆبایلەکەی سکاڵای کردووە، پۆلیسی مەدرید بۆ ماوەیەک یاریزانەکەی دەستبەسەر کردووە، بەڵام پاش دەستێوەردانی پارێزەرێک و رادەستکردنەوەی مۆبایلەکە، یاریزانەکەیان ئازادکردووە.

نونێس لە هاوینی 2023 بەبڕی 62 ملیۆن یۆرۆ لە وۆڵڤزەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 35 یاریی بۆ بلوو موون کردووە، یەک گۆڵی کردووە و هەشت گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button