ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هاندەرانی دۆرتموند بوێرانە رەخنە لە یوێفا دەگرن

پێشبینی سزادانی زەردەواڵەکان دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت بۆڕووسیا دۆرتموند لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ سزا بدرێت.

بەر لە یاریی رابردوویان لە گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سێڵتک، هاندەرانی دۆرتموند، چەندین بانەرییان لە دژی یوێفا بەرزکردەوە کە دیارترینیان، بانەری ”یوێفا مافیایە – UEFA Mafia” بوو.

بانەرە گەورەکە لە نێو دیواری زەردی یاریگای فێسڤاڵنشتادیۆن بەرزکرایەوە و پاشان بانەرێکی دیکەیان لەژێر دروشمی ”تۆ لە خەمی وەرزشدا نیت، ئەوەی بەلای تۆوە گرنگە، تەنیا پارەیە”.

لەسەر بانەری سێیەمی هاندەرانی دۆرتموند نووسرابوو ”یارییەکە وەربگرەوە – Reclaim the Game”، ئەمەش رەنگە یانەکە رووبەڕووی سزای توندی یوێفا بکاتەوە.

بەگوێرەی پڕۆتۆکۆلی یوێفا، یەکێتییەکە چاوەڕێی راپۆرتی سەرپەرشتیاریی یارییەکە دەکات، دواتر بڕیاری کۆتایی دەدات.

پێشتر یوێفا چەند یانەیەکی بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی ”مافیا” سزاداوە.

لە مارس/ئاداری ساڵی 2022، بەهۆی بەرزکردنەوەی بانەری ”یوێفا مافیا – Uefa Mafia” مارسیلیا بەبڕی 20 هەزار یۆرۆ سزادرا و یانە فەڕەنسییەکە ناچار بە داوای لێبووردن کرا.

هاندەرانی دۆرتموند، مێژووییەکی باشییان لەگەڵ یوێفا نییە و چەندین جار بە شێوازی جیاواز ناڕەزایەتییان لەسەر سیاسەتەکانی یوێفا دەربڕیوە.

لە قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، هاندەران بووکەڵەی مەیموون، زێری فەیک و تۆپی تێنسییان فڕێدایە سەر چیمەنی یاریگا، وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی سیاسەتەکانی دارایی یوێفا. لە دوای یارییەکە، دۆرتمون دبەبڕی 7375 یۆرۆ سزادرا.

دۆرتموند یاریی دووەمی چامپیۆنزلیگی 7-1 لە سێڵتک بردەوە، کەریم ئادیێمی هاتریکی لە یارییەکەدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button