ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: رکابەران دەیانەوێت مانچێستەر سیتی لەڕووی زەوی بسڕنەوە

راهێنەرەکەی مانچێستەر سیتی هۆشداری بە رکابەران دەدات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، لێدوانێکی ئاگرینی لەبارەی 115 تۆمەتەکانی سەرپێچی داراییدا.

لێکۆڵینەوەکان لەبارەی سەرپێچییەکانی دارایی مانچێستەر سیتی دەستیپێکردووە، تەواوی یانەکانی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و چاوەڕێی سزای قورس دەکەن.

بەر لە یاریی لووتکەی مان سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ، پێپ گواردیۆلا دووپاتیکردەوە، رکابەرانیان لە پرێمەرلیگ، چاویان لە سڕینەوەی مانچێستەر سیتییە لەسەر زەوی.

گواردیۆلا لەبارەی سرووشتی ئاستی یانەکەی دەڵێت؛

هەندێکجار بارانە، هەندێکجار خۆرەتاوە، لەوانەیە وەرزێکی خراپ بەڕێبکەین، ئینجا خەڵک دێنە بەردەم ئێمە و دەڵێن شەرمەزارییە، کارەساتە و ئەمە قبووڵ ناکرێت. بەڵام لە ماوەی 90 خوولەکدا، تەنیا یەک یانە دەتوانێت باشتر بێت.

داوای لێبووردن دەکەم، بەڵام دەمەوێت بەردەوام بەرگری لە یانەکەم بکەم، بەتایبەتی لەم ساتانەدا. ئێستا شتەکە وایلێهاتووە، هەمووان چاوەڕێی دابەزینی ئێمەن بۆ چامپیۆنشیپ، دەیانەوێت لەسەر زەوی بمانسڕنەوە.

دەزانم رۆژی باشترمان لە رکابەرانی خۆمان هەبووە، بەڵام ئەمە لەبەر ئەوەیە، چونکە یارییەکان دەبەینەوە، شتەکە ئاڵۆز نییە.

گواریۆلا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی پێناسەی تایبەتی خۆی بۆ پراگماتی بوون (واقعی بوون) کرد

پێچەوانەی پێناسەی بەریتانییەکان، کە بریتییە لە وەستاندنی پاس، تاوەکو رێگری لە تیمی بەرامبەر بکەیت، گۆڵت لێبکەن. ئێمە دەمانەوێت لەڕێگەی کۆنتڕۆڵی تۆپ، ئەنجامی باش بەدەستبهێنین.

بۆ ماوەی 95 خوولەک، تیمی بەرامبەر دەبێ لە ناوچەی سزای خۆی بەرگری بکات، منیش ئەمەم دەوێت، دەزانی بۆچی؟ چونکە تۆپەکە زۆر، زۆر لە گۆڵپارێزی ئێمە دووردەکەوێتەوە، کاتێک تۆپ لە گۆڵپارێزی ئێمە نزیک دەبێتەوە، هەست بە ترسی دەکەم.

لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا بەردەوام شتێکم باس کردووە، بەوە رازیدەبم، بۆ ماوەی زۆر درێژ لە دواوە یاریی بکەم، پاشان لە هێڕشێکی هەڵگەڕاوەدا گۆڵێک بکەم. سوێند دەخۆم، زۆر حەز دەکەم وا بکەم، چونکە بە هەموو شێوەیەک دەمەوێت سەربکەوم.

ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 18:30 لە یاریگای ئیتیحاد، مانچێستەر سیتی میوانداری ئارسیناڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button