ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: بۆ بردنه‌وه‌ ده‌چینه‌ یاریگای مانچێسته‌ر سیتی

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسیناڵ ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ بۆ یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی راگه‌یاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ، ئارتێتا باسی بارودۆخی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی كرد و گوتی،

پێویستە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی پێكانه‌كه‌ی مارتن ئۆدیگارد بکەین، بۆ ئەوەی بزانین پێكانه‌كه‌ی پاژنەی پێی گه‌یشتۆته‌ چ دۆخێك، دواتر ستافی پزیشکی ئاگادارمان دەکاتەوە لە پێشهاتەکان و دۆخی یاریزانه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت ستافی پزیشكی گۆڵپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵبكات.

سەبارەت بە وەرگرتنی رۆژێکی پشووی زیاتری مانچێسته‌ر سیتی رایگه‌یاند،

ئێمە ویستمان وەک ئەوان له‌یه‌ك رۆژدا یاریی بكه‌ین، پشووی زیاتر وه‌ربگرین، بەڵام ئەوە رووینەدا، هەر بۆیە دەبێت خۆمان لەگەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنین، سوود لەو کاتە وەربگرین کە لەبەردەستماندایە، ئامادەکارییەکی باش بۆ یارییەکە لەپێناو سەرکەوتن بكه‌ین.

راهێنه‌ره‌ ئیسانیه‌كه‌ ئامادەنەبوونی کیڤن دی برۆین لە یارییەکەدا کەمکردەوە،

سیتی بژاردەی جێگرەوەی هەیە، وەک گۆندۆگان، بێرناردۆ، فۆدن و کۆڤاسیچ، کە هەموویان یاریزانی ئاست بەرزن، مانچێسته‌ر سیتی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ و یاریزانێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ دروست ناكات.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،

ئێمەش هەندێک یاریزانمان  پێكانیان هه‌یه‌، دەبێت خۆمان لەگەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنین، لە یارییەکانی له‌م شێوه‌یه‌ ناتوانین پشت بە یاریزانێك ببه‌ستین.

له‌باره‌ی ئاستی مانچێسته‌ سیتی له‌م وه‌رزه‌ گوتی،

سیتی ئەو تیپەیە کە من وەک جێگیرترین تیپ لە مێژووی پریمەرلیگدا دەیبینم، نەک تەنها لەرووی ئەنجامەکانەوە، بەڵکو لەرووی توانای زاڵبوون به‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر و پاراستنی ئاستیان بە باشترین شێوە.

لە کۆتاییدا گوتی،ده‌چینه‌ یاریگای ئه‌وان، بۆ ئێمه‌ گرنگ دەبێت بیسەلمێنین کە هەنگاوێکمان بەرەو پێشەوە ناوە و دەتوانین رکابەرییان بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button