ئه‌وروپاگرنگترین

پاریس بە کارێک ترسێکی گەوەرەی لای ئارسیناڵییەکان دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ترسێکی گەورە دەخاتە دڵی ئارسیناڵەوە و دوو ئەستێرەی گرنگی یانەکەی بەجارێ کردووەتە ئامانج.

پی ئێس جی چاوی لە هەژاندنێکی گەوەرەیە لە ریزەکانی گەنەرزدا و هەردوو یاریزانی دڵی بەرگری گابرێل ماگالێس و ویلیام سالیبای بەجارێ خستووەتە ژێر رادەراکانیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە دیارەکانی ئەوروپا، پاریس تا ئەو رادە ئەو دوو سوپەر ستارەی ئارسیناڵی دەوێ کە لە یاری دێربی باکووری لەندەنی نێوان تۆتنهام و تۆپچیەکان نوێنەری خۆیان ناردبووە یاریگا بۆ چاودێریکردنیان.

پاریس دەزانێ ماریکنۆسی بەڕازیلی چیتر کۆتا ماوەکانی خۆی لە باخچەی شازادەکان بەسەردەبات هەربۆیە لە ئێستاوە عەوداڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەیە.

یانە فەڕەنسیەکە تاکە هۆی سەرئێشە نییە بۆ یانە ئینگلیزیەکە، هاوکات دەنگۆیەکی زۆر هەیە ریاڵ مەدریدیش سالیبای خستووەتە نێو لیستە کورتکراوەکەیەوە بۆ هاوینی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button