ئیتاڵیاگرنگترین

سیمۆنی ئینزاگی: ناکرێ بەمشێوەیە بەردەوام بین

''هەموو یارییەکە قفڵ کرابوو''

Yariga App

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلان زۆر بە یەکسانبوونی لەگەڵ مۆنزا 1-1 نیگەرانە و پێی وایە دەرفەتی زۆرییان لەدەستداوە.

ئینتەر میلان لە کۆی چوار یاریدا هەشت خاڵی بەدەستهێناوە و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ناپۆلی لە پلەی دووەمی ریزبەندی سێریا ئەیدا دێت.

ئینزاگی لەبارەی یەکسانبوونی بە مۆنزا دەڵێت

رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووینەوە، چونکە مۆنزا بەباشی بەرگریکرد و چەندین دەرفەتی گۆڵکردنمان لەدەستدا، چەندین هەڵەی هونەریمان کرد. لە گێمی دووەمدا، تەواوی شتەکان پێچەوان بوون، نەمانتوانی هیچ دەرفەتێکی مەترسیدار دروست بکەین، کاتێک بە سێ هێرشبەر یاریمان کرد، دانی مۆتا (هێرشبەری مۆنزا) گۆڵێکی زۆر جوانیکرد و ئێمەی رووبەڕووی ئاستەنگی کردەوە.

ئینتەر میلان تەواوی هەوڵەکانی لە گێمی دووەمدا چڕکردەوە و لە خولەکی 81، دێنزێل دومفریس گۆڵی یەکسانبوونی بۆ نیرازۆری کرد، ئینزاگی روونیکردەوە

لە دوای گۆڵەکە، کاردانەوەی یاریزانان زۆر باش بوو، بەڵام دەبووایە زووتر گۆڵەکە کرابایە، لەم جۆرە یاریانەدا، دەبێ گرێکوێرەی ئەنجامەکان بکەیتەوە، کاتێک تیمی بەرامبەر بەرگرییەکی توند دەکات و گۆڵیشت لێدەکات، ئەوسا هەموو شتێک قورس دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button