یاریگا –
شەڕی ساردی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە ئیسپانیا هەرگیز کۆتایی نایەت، میدیاکانی هەردوولا بەردەوام بۆیەکتر لە بۆسەدان.
ریال مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ریال سۆسیدادی بردەوە، هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان ئێمباپێ گۆڵەکانی یارییەکەیان بە لێدانی سزا کرد.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک ەل بارسا، بە تەنزەوە کاریکاتێرێکی دروستکردووە و گاڵتەی بە بردنەوەکە دەکات.
رۆژنامەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس وێنەی کەسێکی بڵاوکردووەتەوە، درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرتووە، بە تەنزەوە لەسەری نووسیوە
لێدانی سزا، باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.
ریال سۆسیداد بەدرێژایی یارییەکە پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەستبوو و چەند جارێک لە گۆڵکردن نزیک بوو، بە تایبەت دوو هەوڵی لوکا سۆچیچ و شیراڵدۆ بەیکەر، کە هەردووکیان بەر ستوون کەوتن.
⭐😅 El 𝗠𝗩𝗣 del Real Sociedad – Real Madrid
✍️ @r4six pic.twitter.com/yJaHnmkpnw
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) September 14, 2024
تیمەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە پلەی دووەمدا، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگدار، کە بڕیارە ئەمشەو بەرامبەر جیڕۆنا یاریی بکات.