ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی هەوڵی دروستکردنی یاریگایەکی گەورە دەدات

تەواوی وردەکاریی و ئاستەنگەکان لەم راپۆرتەدا بزانە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئامادەکاری بۆ دروستکردنی یاریگایەکی نوێ لە رۆژئاوای لەندەن دەکات و لەوانەیە ستامفۆرد بریج جێبهێڵێت.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای دیلێنسی بۆ خانووبەرە کردووە و شوێنێکیان لە ناوچەی ئیرلس کۆرت (Earl’s Court) بۆ دروستکردنی یاریگایەکە دەستنیشانکردووە.

چێڵسی دەیەوێت ژمارەی کورسییەکان زیادبکات، چونکە ئێستا ستامفۆرد بریج تەنیا شوێنێ 42 هەزار کەس دەبێتەوە و فراوانکردنی ستامفۆرد بریج ئاسان نییە. بۆیە چێڵسی دەیەوێت بە پلانێکی نوێ یاریگایەکی گەورە دروستبکات و رەنگە تێچووەکەی بگاتە 500 ملیۆن پاوەند.

بەهۆی نزیکی ستامفۆرد بریج لە مێترۆییەکان (Underground)ەکانی لەندەنەوە، کارەکانی فراوانکردنی زۆر ئەستەمە.

ئاستەنگێکی گەورە چاوەڕێی چێڵسی دەکات، چونکە لیژنەی گەشەپێدانی ناوچەی ئیرلس کۆرت، پلانی فراوانکردنی ناوچەکەیان داڕێشتووە و پلانەکە هیچ یاریگایەکی تێدانییە.

لیژنەکە بەیاننامەیەکی لەبارەی هەوڵەکانی چێڵسی بۆ دروستکردنی یاریگایەکی نوێ بڵاوکردەوە

هیچ پلانێکی هاوتەریبمان بۆ دروستکردنی یاریگا لەگەڵ چێڵسی لە ئیرلس کۆرت نییە. پلانی ئێمە بە تەواوی وردەکارییەکانەوە ئامادەیە و بەمزووانە لەگەڵ دەسەڵاتداران تاوتوێی دەکەین. ماستەر پلانەکە لەماوەی چوار ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.

هەرچەندە چێڵسی مانەوەی لە ستامفۆرد بریج رەتنەکردووەتەوە، بەڵام لە گەڕان بە دوای شوێنێکی نوێ بەردەوام دەبێت.

دوو یاریی داهاتووی بلووز لە دووری ستامفۆرد بریج دەبێت، سەرەتا لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی بۆرنمس و وێستهام یونایتد دەبێتەوە، پاشان لە جامی خولی ئینگلتەرا لە ستامفۆرد بریج میوانداری باڕۆو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button